۳۱ ئاب زەرورەتی قۆناغێکی گرنگی مێژوو

بهمن کاک عبداللە
۲٠ ساڵ پێش ئیستاو لەڕۆژێکی وەک ئەمڕۆدا ، دوای ئەوەی پلانێکی گەورەی ئیقلی بەهاوبەشی و ڕێککەوتنێکی پێش وەخت لەگەڵ یەکیتی دژی پارتی دیموکراتی کوردستان داڕێژرابوو ، بۆ ئەوەی پارتی بەتەواوی لە هەریمی کوردستان دەربکریت و هەریمی کوردستانیش ببەستریتەوە بەستراتیج و بڕیاری ئیرانەوە .
 
هێزەکانی یەکیتی بەپاڵ پشتی سوپای پاسدارانی ئیران ناوچەکانی پارتیان ڕوژ بەڕۆژ زیاتر دەگرت ، نەوشیروان مستەفا لە کۆبونەوەیەکدا کەئیستاش ڤیدیوکەی ماوە دەڵێت تۆپخانەکانی ئیران ٥٠٠ پیشمەرگەی پارتیان کوشتوە ، هەر لە ۱٦ی ئابی ئەوساڵەدا مام جلال لەکۆبونەوەیەکی یەکیتی دا ، فاتیحای پارتی دەخوێنێت .
 
پارتی دوای ئاگادارکردنەوەی هاوپەیمانان و بۆ شکست پێهێنانی ئەوپلانە خەتەرناکە ، بەڕیککەوتنیکی ۷۲ سعاتی هیزەکانی عێراقی بەکارهێناو دوای ئازاد کردنی هەولێر یەکیتی و ئیرانی لەسەرانسەری کوردستان کردە دەرەوە .
 
گەر پارتی ئەوکارەی نەکردبایە کۆتای بەپارتی و دۆزی کورد لە عێراق دەهات و کوردستانیش دەبوو بەبەشێک لە ئیران و ڕێڕەو کاروان سەرای ئیران بۆسوریا و ئاواتی سەدان ساڵەی بۆ دروستکردنی هیلالی شیعی دەهاتە دی ، بەڵام پارتی ئەوخەونەی لەگۆڕناو هەریمی کوردتانی وەک خۆی هێشتەوەو هیزەکانی سوپای عیراقیشی کردەوە دەرەوە .
 
دوای ۳۱ ئاب هەولێر کەنەوشیروان مستەفا پیی دەوت گوندێکی گەورەیە پیرۆزی لە کوی دایە ، و سەرەتای ترین خزمەتگوزاری تیدا نەبوو پارتی کردی بەجوانترین و ئاوەدانترین شاری کوردستان و یەکیک لەپایتەختە دیارو گرنگەکانی ناوچەکەو تا ئەمرۆشی لەگەڵ بێت هەولیر بوەتە چەقی بڕیارەسیاسی و سەربازیە گرنگەکان .
 
پارتی تەنها لە پیش ۳۱ئابی ۱۹۹٦ پیلانی وەدەرنانی بۆ دانەنراوە ، بەڵکو ئەوەی لە ۲۳ ی حوزەیرانی ۲٠۱٥ لەپەرلەمانی کوردستان بەسەرپەرشتی ئیران دژی پارتی کرا هیچی لە پیلانی پێش ۳۱ ی ئابی ساڵی ۱۹۹٦ کەمتر نەبوو بەوهیوایە بوون پارتی دوربخەنەوەو ئیران دیسانەوە دەستی بگاتەوە بەسوریا بەڵام پارتی ئەم جارەش لە ۱۹ی ئاب دا هەمان چارەنوسی ڕەشی توش کردەوەو شکستی پێ هێنان .
 
ئەوەی ئیستا لەپەرلەمانی بەغداد دەگوزەریت بەناوی گەندەڵی سیناریویەکی تری ئیرانە بۆ دژایەتی کردنی کورد بەتایبەتی پارتی و سونەکانی عێراق بۆ دروستکردنی فەوزایەکی تری سیاسی بەئامانجی دواخستنی شەڕی موسڵ و دواخستنی مەسەلەی سەربەخۆی کەلەم کارەشی دا ، کوتلەی مالکی بەهاوکاری یەکیتی و گۆڕان وکۆمەڵ و ئەمجارەشیان یەکگرتوو بەهەمان شیوەی ۲۳ ی حوزەیران کەوتوەتە ناو داوەکەی ئیران ەوە ، ئەگینا هەرکەسیک سەرەداوک لەسیاسەت بزانیت دەزانی گەر مەسەلە گەندەڵی بوایە دەبوا مالکی کە ۲٠٠ ملیار دۆلاری عیراقی بیسەرو شوین کردوو سێ بەشی عیراقی تەسلیمی داعش کرد لەسێدارە بدرایە ، دەبوە وەزیرە شیعەکان و کوتلە شیعەکان کە خاوەن بیرە نەوتی تایبەتن لە خواروی عیراق ئەوان بانگ بکرین و متمانەیان لی بسەنریتەوە ، نەک هەردوو وەزارەتە سیادیەکەی سونە و کورد .
 
ئیستا پیلانیکی شیعی کوردی بەسەر پەرشتی ئیران دژی پارتی و سونە لەبغداد بەڕیوە دەچێت و ئەوکوردانەش کەبەشدارن لەو پیلانە بەئاشکرا بانگەشە بۆ گەڕانەوە بۆ بغداد و دواخستنی ریفراندۆم دەکەن .
 
بۆیە پارتی ئیستا لەنیوان دوو بڕیاردایە ، یەکەمیان گەڕانەوە بۆ بغداد و وازهینانی لە پرۆژەی سەربەخۆیی کەئەمەیان بڕیاری مەرگی خۆیەتی باوەڕ ناکەم هەڵەی وابکات ، دووەم جاڕدانی سەربەخۆیی کوردستانە بۆئەمەشیان دەکەویتە نیوان دوو هەڵویست یان دەبێت دەوڵەتەکە تەنها بریتی بیت لە هەولیر و دهۆک ، یان دەبیت ۳۱ی ئابیکی تر بکات بۆ ئەوەی کرکوک و سلیمانی لەژیر هەیمەنەی ئیران دەربکات و بیخاتە سەر دەوڵەتە کوردیەکە .
لە کۆتایدا دەڵێم ۳۱ی ئاب زەرورەتی قۆناغیکی میژووی بوو ، وەپیویستە بۆهەر قوناغیک بۆرزگاری و سەربەخۆیی .
Back to top button