ئەمریکا پاداشتی ئەو کەسانە دەکات کە زانیاری لەسەر دوو سەرکردەی حزبوڵا ئاشکرادەکەن

 
لە ئاژانسی ڕۆیتەرزدا بڵاوکراوەتەوە، ئەمریکا فشارەکانی لە دژی ڕێکخراوی حزبولای لوبنانی زیادکردووە و بڕی ١٢ ملیۆن دۆلاری وەکو پاداشت دیاریکردووە بۆ هەر کەسێک کە زانیاری لەسەر دوو سەرکردەی باڵای ڕێکخراوەکە بداتە ئەمریکا”.
 
سەرکردەکانیش تەلال حامیە بەرپرسی ئاسایشی دەرەکی ڕێکخراوەکە و فوئاد شکور بەرپرسی ئۆپراسیۆنەکانی ڕێکخراوەکەیە. ئەمە لە کاتێکدایە بەرپرسانی دژەتیرۆری ئەمریکا دەڵێن حزبوڵا دەیەوێت لە ناوخۆی ئەمریکادا هێرشبکات.
 
Back to top button