له‌ئه‌مریكاوه ده‌نگی به‌رز بۆته‌وه، پێویسته ئه‌مریكا رۆڵى نێوه‌ندگیرى بگێڕێت
له دامه‌زراوه‌كانى ناوه‌ندى لێكۆڵینه‌وه‌ى سیاسى له واشنتۆن ، سیاسه‌تمه‌داران و چاودێرانى شه‌قامى ئه‌مریكى داوا له حكومه‌تى وڵاته‌كه‌یان ده‌كه‌ن كه ڕۆڵى نێوه‌ندگیرى له نێوان (هه‌ولێرو به‌غداد ) بگێرن به‌مه‌به‌ستى ئه‌نجامدانى گفتوگۆ‌و چاره‌سه‌ركردنى كێشه‌كانى نێوخۆى عێراق .
” ستیوارت جۆنز ” باڵیۆزى پێشوى ئه‌مریكا له عێراق ڕایگه‌یاند ” ئه‌مریكا ده‌یه‌وێت رۆڵى نێوه‌ندگیرى ببینێت له نێوان به‌غداو هه‌ولێر بۆ ئه‌وه‌ى گفتوگۆكان ده‌ست پێبكاته‌وه ، پێویسته ئه‌مریكا ڕه‌وشێك دروست بكات كه گونجاو بێت بۆ ده‌ستپێكردنه‌وه‌ى گفتوگۆكان “.
لاى خۆیه‌وه ” دیڤد ماك ” دیپلۆماتكارى ئه‌مریكى ده‌لێت ” ئه‌مریكا هاوسۆزه له‌گه‌ڵ پرسى كورد له ناوچه‌كه‌و له زۆر بواریشدا ئه‌مریكا و كوردستان هه‌ماهه‌نگى باشیان هه‌بووه به تایبه‌ت له بوارى سیاسى و سه‌ربازییه‌وه ، پێویسته ئه‌مریكا به‌رده‌وام بێت له‌و پاڵپشتى و هه‌ماهه‌نگییه له‌به‌ر ئه‌وه‌ى هه‌رێمى كوردستان دۆستى كورده‌و پیشكه‌وتنى زۆرى به‌خۆوه بینیوه ده‌ستكه‌وتى باشی هه‌بووه “.