بۆ ئه‌وه‌ی دووربن له نه‌خۆشی دوانزه‌گرێ و شێرپه‌نجه نیسك و فاسۆلیا بخۆن

توێژینه‌وه‌یه‌کی نوێی پزیشکی ئه‌مه‌یکی ئه‌وه‌ی ده‌رخستووه که خواردنی نیسک و فاسۆلیا ئه‌بێته هۆی دوورخستنه‌وه‌ی مرۆڤ له جۆره‌ها نه‌خۆشی به‌تایبه‌تی شێرپه‌نجه‌ی دوانزده‌گرێ.
پزیشکه‌کان له زانکۆی ” کالیفۆرنیا ” ئه‌وه‌یان روون کرده‌وه که به هۆی بوونی ماده‌ی سود به‌خش له نێو نیسک و فاسۆلیا ئه‌بێته هۆی پارێزگاری کردن له ته‌ندروستی مرۆڤ, هه‌روه‌ها پزیشکه‌کان ئه‌وه‌یان روون کرده‌وه، که نیسک و فاسۆلیا ده‌وله‌مه‌ندن به ماده‌یه‌ک که ناسراوه به “ديتوكسفيک ” ئه‌م ماده‌یه رێگر ده‌بێت له توش بوون به شێرپه‌نجه‌ی دوانزه‌گرێ و هه‌روه‌ها ئه‌بێته هۆی نه‌هێشتنی گه‌شه‌ی خانه‌کانی ئه‌م نه‌خۆشیه و هه‌وره‌ها ئه‌بێته هۆی رێگرتن له توش بوون به شێرپه‌نجه‌ی قۆلۆن.
هه‌روه‌ها پزیشکه‌کان ئه‌وه‌یان روونتر کرده‌وه که خواردنی سه‌وزه و میوه‌ش کاریگه‌ری تایبه‌تی خۆیان هه‌یه و ئه‌بێته هۆی پاراستنی خانه‌کانی له‌ش له جۆره‌ها نه‌خۆشی مه‌ترسیدار.