گۆشتی قوتووبه‌ند و به‌ستوو مرۆڤ تووشی نه‌خۆشی دڵ و شه‌كره ده‌كه‌ن
توێژینه‌وه‌یه‌کی نوێی پزیشکی ئه‌مه‌ریکی ئه‌وه‌ی ده‌رخستووه که خواردنی گۆشتی قوتوبه‌ند و به‌ستو زیان ده‌گه‌ینیت به ته‌ندورستی مرۆڤ و ئه‌بێته هۆی توش بوون به نه‌خۆشیه‌کانی دڵ و نه‌خۆشی شه‌کره‌ی جۆری دووه‌م.
پزیشکه‌کان له توێژینه‌وه‌كه‌یان ئه‌وه‌یان بۆ ده‌ركه‌وتووه” که خواردنی گۆشتی سوری قوتوبه‌ند یاخود به‌ستو زیانێکی زۆری هه‌یه بۆ دڵ و ئه‌بێته هۆی توش بوون به که‌م و کورتیه‌کان و خێرا لێدانی دڵ و هه‌روه‌ها توش بوون به نه‌خۆشی شه‌کره، ئه‌مه له كاتێكدایه كه پزیشکه‌کان ئاماژه‌یان به‌وه‌داوه” به هۆی بوونی ماده کیمیاوییه‌کان و ماده پارێزگارییه‌کان و رێژه‌یه‌کی زۆری خوێ له‌م جۆره گۆشتانه سه‌رچاوه‌ی توش بوونی نه‌خۆشیه‌کانه.
پزیشکی به‌شدار بوو له‌م توێژینه‌وه‌ییه ” ريناتا ميتشا” له زانکۆی ” هارفارد ” ی ئه‌مه‌ریکی ئه‌وه‌ی دووپات کرده‌وه دوورکه‌وتنه‌وه له گۆشتی قوتوبه‌ند و به‌ستوو سودێکی زۆری هه‌یه جونکه دووره بیت له نه‌خۆشیه‌کانی دڵ و شه‌کره‌ی جۆری دووه‌م
بۆیه خواردنی ئه‌م جۆره گۆشته ئه‌بێته هۆی توش بوون به نه‌خۆشیه‌کانی دڵ به‌رێژه‌ی42% هه‌روه‌ها توش بوون به نه‌خۆشی شه‌کره‌ی خۆری دووه‌م به‌رێژه‌ی 19%.