فه‌رمانده‌یی هێزه‌كانی پشتیوانی یەک: هیچ هێزیك بۆی نیه پێ بنێته نێو خاكی كوردستان
![](https://xwakurk.com/wp-content/uploads/2016/10/00000000000000000000000000000000000000000000000000000000000000000000000000003243254543543.jpg)
فه‌رمانده‌یی هێزه‌كانی پشتیوانی یەکی سەر بە فەرماندەیی لەشکری کوردستان له باره‌ی هێرشكردنه سه‌ر خاكی كوردستان له‌لا یه‌ن حه‌شدی شه‌عبی یا هه‌ر هیزیكی تره‌وه له راگه‌یاندراوێكدا دەڵێت ” گەلی خۆمان دڵنیا ده‌كه‌ینه‌وه كه كه‌س ناتوانێت پێ بنێته نێو خاكمان و چۆن شكۆی داعشمان شكاند، به‌و شێوه‌یه‌ش رێ لە‌و كه‌س و لایه‌نانه ده‌گرین كه بیانه‌وێت خاكمان داگیر بكه‌ن”.
لە راگەیێندراوێکیدا فه‌رمانده‌یی هێزه‌كانی پشتیوانی یەک كه وێنه‌یه‌كی بۆ (خواكوڕك) نێردراوه و تێیدا هاتووه” دوای ئه‌و سه‌ركه‌وتنه مه‌زنه‌ی گه‌لی كوردستان له پرۆسه‌ی ریفراندۆم تۆماری كرد و بڕیاری له داهاتووی خۆیدا و به‌ڕێژه‌یه‌كی به‌رز ده‌نگی به‌ڵێ سه‌ركه‌وت، هه‌ندێك لایه‌ن و كه‌سایه‌تی كه‌وتوونه‌ته هه‌ڕه‌شه‌كردن له خه‌ڵك و خاكی كوردستان”.
فەرماندەیی هێزەکانی پشتیوانی یەک ئاماژەی بەوەشکردووە “چۆن له‌و ماوه درێژه‌دا له‌به‌رده‌م دڕنده‌ترین دووژمنی مرۆڤایه‌تی راوه‌ستاین و خاكمان پاككرده‌وه، بۆ ئاسووده‌بوونی رووحی شه‌هیدانمان و به‌جێگه‌یاندنی ئه‌نجامی ریفراندۆم، كه مه‌به‌ست لێی سه‌ربه‌خۆییه بۆ كوردستانە، به‌و شێوه‌یه‌ش راده‌وه‌ستین كوردستان له دووژمنانمان ده‌كه‌ینه گۆڕستان”.