به‌په‌له‌.. رێگای نێوان موسڵ بۆ هه‌ولێر و دهۆك داخرا

ئه‌مڕۆ پێنج شه‌ممه‌ هێزه‌كانی پێشمه‌رگه‌ی كوردستان هەردوو رێگەی سەرەکی دهۆک – موسڵ و هەولێر – موسڵ ی داخست به‌ شێوه‌یه‌كی كاتی.

ئه‌مڕۆ پینج شه‌ممه‌ به‌ پێی زانیارییه‌كانی (خواكوڕك) هێزی پێشمه‌رگه‌ی كوردستان به‌ هۆی ناكۆكی و گرژییه‌كانی ئه‌م دواییه‌یی نێوان حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان و حكومه‌تی ناوه‌ند بڕیاری داخستنی رێگاكانی نێوان دهۆك بۆ مووسڵ و هه‌ولێر بۆ مووسڵ به‌ شێوەیەکی کاتی دا و له‌ ئێستاشدا ئه‌و رێگانه‌ داخراون.

ئه‌وه‌ی شیاوی باسه‌” ئەم هەنگاوەی هێزی پێشمەرگەی كوردستان لەدوای هۆشدارییەکەی ئەنجوومەنی ئاسایشی كوردستان و حکومەتی هەرێمی کوردستان دێت، کە باسی لە هێرشێکی پلانداڕێژراوی هێزەکانی عێراقی و حه‌شدی شه‌عبی بۆ سەر کەرکووک و باکووری پارێزگای نەینەوا کردووە.

Back to top button