ریال مه‌درید گورزێكی تری به‌ركه‌وت
له نوێترین هه‌واڵدا ده‌ركه‌وتوه كه یاریزانی یانه‌ی ریال مه‌درید كیلۆر ناڤاسی گۆڵچی سه‌ره‌كی یانه‌كه، توشی پێكان هاتووه، پزیشكه‌كانیش ده‌ڵێن” پێكانه‌كه‌ی ئاسان نیه.
یانەی ریاڵ مەدریدی ئیسپانی پشکنینی پزیشکی بۆ کیلۆر ناڤاسی گۆڵپارێزی کۆستاریکی یانەکەی ئەنجامداو ئاشکرای کردووە کە توشی پێکان هاتووەو لە رانیداو جۆری پێکانەکەش ئاوسانە لە ماسولکەکانی رانی راستیدا.
دوای ئەنجامدانی پشکنینەکان کە یانەی ریاڵ مەدرید بۆ ناڤاسی کردووە، رادیۆی کادێنا کۆپی ئیسپانیا بڵاوی کردۆتەوە” كه ناڤاس ناتوانێت بۆ یاریەکەی هەفتەی داهاتوو بەرامبەر بە یانەی خیتافی لە جەولەی هەشتەمی خولی ئیسپانیا یاری بکات، بەڵام بۆ یاریەکانی تر ئامادە دەبێت و پێکانەکەی قورس نییە.
بەمەش چاوەڕوان دەکرێت زیدان پشت بە گۆڵپارێزی دووەمی یانەکەی کیکۆ کاسیا ببەستێت، ئه‌مه له كاتێكدایه ئه‌م وه‌رزه مێرنگی چه‌ندین یاریزانی تووشی پێكان هاتووه و به‌هۆیه‌شه‌وه له سه‌ره‌تایی وه‌رزه‌وه ئاستی یانه‌كه وه‌كو پێویست نه‌بووه.