كۆمسیۆن تیروپشك بۆ ژماره‌ی قه‌واره‌ و لایه‌نه‌ سیاسیه‌كان ئه‌نجامده‌دات

ئه‌مڕۆ له‌ ئۆفیسی سه‌ره‌كی له‌ کۆمسیۆنی باڵای سەربەخۆی هەڵبژاردن و راپرسی له‌ كوردستان، تیروپشک بۆ قەوارە سیاسییە بەشداربووەکانی هەڵبژاردنی پەرلەمانی کوردستان ده‌كرێت.

به‌پێی چه‌ند زانیارییه‌ك كه‌ له‌ سه‌رچاوه‌یه‌ك له‌ نێو كۆمسیۆنی باڵای سه‌ربه‌خۆیی هه‌ڵبژاردنه‌كان ده‌ست (خواكوڕك) كه‌وتووه‌ هاتووه‌”كه‌ ئه‌مڕۆ پێنج شه‌ممه‌ 12/10/2017 كۆمسیۆن تیروپشك بۆ قه‌واره‌ سیاسیه‌كان ئه‌نجامده‌دات، كه‌ تاوه‌كو ئێستا 30 قه‌واره‌ی سیاسی هه‌ن و خۆیانب ۆ هه‌ڵبژاردنه‌كانی داهاتووی كوردستان نانووس كردوه‌، كه‌ وا بڕیاره‌ له‌ 1/11 ی ئه‌م ساڵ ئه‌نجامبدرێت.

هه‌ر به‌پێی زانیارییه‌كان، ئه‌مڕۆ له‌ كاتژمێر 12ی نێوه‌ڕۆ  كۆمسیۆن به‌ ئاماده‌بوونی نوێنه‌ری قه‌واره‌ و لایه‌نه‌ سیاسیه‌كان تیرووپشك بۆ ژماره‌ی لایه‌ن و قه‌واره‌ سیاسیه‌كان ده‌كات.

Back to top button