سێ رۆژ ماته‌مینی له‌م قه‌زایه راگه‌یاندرا
له پاش ئەوەی شەوی رابردوو هێرشێكی خۆكوژی كرایە سەر قاوەخانەیەكی شەوانەو لەئەنجامیشدا دەیان كەس بوونە قوربانی، بۆ ماوەی سێ رۆژ پرسە لەشارەدێی هیتی خۆرئاوای ئەنبار راگەیەندرا.
(موحەمەد موحەمەدی) سەرۆكی ئەنجوومەنی شارەدێی هیت بۆ سۆمەرییە نیوز رایگەیاندوه” كه شەوی رابردوو هێرشێكی خۆكوژی كراوەتە سەر قاوەخانەیەكی شەوانەو لەئەنجامیشدا (10) كوژراو‌و (15) برینداری لێكەوتۆتەوە، به‌وهۆیه‌وه و به‌هۆی زیانه زۆره‌كان له رووی مرۆی و مادییه‌وه، بڕیارماندا به راگه‌یاندنی ماته‌مینی بۆ ماوه‌ی سێ رۆژ له سه‌رتاسه‌ری قه‌زاكه و پرسه‌ی گشتی راده‌گه‌ێنین.