فه‌رمانی عه‌بادی بۆ هێرشكردنه‌ سه‌ر كه‌ركووك و ئاماده‌ كردنی هێزه‌كان بۆ هێرشه‌كه‌ ئاشكرا ده‌بێت

گوته‌بێژی لیوای 40ی كه‌تیبه‌كانی ئیمام عه‌لی سه‌ر به‌ حشدی شه‌عبی له‌ باره‌ی خۆئاماده‌كردن بۆ هێرش كردنه‌ سه‌ر كوردستان و به‌تایبه‌ت شاری كه‌ركووك، له‌لێدوانێكی دا بۆ كه‌ناڵی رووداو رایگه‌یاند”، لە چەند رۆژی رابردوودا بە سەرۆکایەتیی حەیدەر عەبادی، فەرماندەی گشتیی هێزە چەکدارەکان لە ناوچەی سەوز کۆبوونەوەیەک لەگەڵ فەرماندە باڵا سەربازیی و ئەمنییەکان کراوەو تێیدا عەبادی فەرمانیداوە بە ئامادەکردنی پێنج  هێز لە حەشدی شەعبی، هێزی تاڵتونی، پۆلیسی فیدراڵی و سوپای عێراقی بەمەبەستی بڵاوبوونەوە و هێرشکردنەسەر ناوچە کێشەلەسەرەکان، بەتایبەتی کەرکووک، ده‌شلێـ” چه‌ند كه‌تیبه‌یه‌كی حشدی شه‌عبی ئاماده‌ نه‌بوونه‌ شه‌ڕی كوردستان و كورد بكه‌ن، هه‌روه‌ها ده‌شلێـ”، لەکۆبوونەوەکەدا حاجی شبل زەیدی، فەرماندەی کەتیبەکانی ئیمام عەلی و فەرماندە سەربازییەکانی دیکە رایانگەیاندووە، کە ئەوان ئامادەنین شەڕی کورد بکەن و خوێنی هاووڵاتیانی کورد بڕژێت.

ئه‌بو عیزرائیل كه‌ ناوێكی ناو حشدی شه‌عبیه‌، به‌رده‌وام له‌ میدیاكان خۆ ده‌رده‌خات، زیاتر ده‌لێـ”ئێستا هەموو هێزەکان لەو پەڕی ئامادەباشیدان، کەوتوونەتە حاڵەتی ئامادەبەشی (ج)ی سەربازی و چاوەڕێی فەرمانی سەرووی خۆیانن لە هەر چرکەساتێکدا فەرمان بکرێت، هێرشەکە ئەنجامدەدەن و لە ناوچە کێشە لەسەرەکان بڵاودەبنەوە، بەڵام ئەوان بەهیچ شێوەیەک نایانەوێت شەڕی هێزەکانی پێشمەرگە و کورد بکەن، ده‌لێـ چاوه‌رێی گۆڕانكاری ناوه‌خۆی كوردستانین”.

ئه‌بو عیزرائیل هه‌روه‌ها  له‌باره‌ی گۆڕانكاری ناو كوردستان كه‌ ده‌لێ له‌ دوو رۆژی داهاتوو گۆڕانكاری له‌ كوردستان رووده‌دات، ده‌لێـ” پێشبینی دەکه‌م لە دوو رۆژی داهاتوودا “گۆڕانکاریی گەورە” لە کوردستان رووبدات، بەگوتەی خۆی ئەوان چاوەڕێی ئەو گۆڕانکارییەن و ئامادەن پارێزگاریش لە کوردستان بکەن”.

Back to top button