ئێران داوای له‌یه‌كێتی كردووه‌ ده‌ست به‌جێ په‌یوه‌ندی له‌گه‌ڵ پارتی كۆتایی پێ بێنه‌ و له‌ ریفراندۆم په‌شمان ببه‌وه‌

به‌گوێره‌ی سه‌رچاوه‌ی هه‌واڵیه‌كانی میدیاكانی ده‌زگای زانیاریی یه‌كێتی، به‌رپرسانی ئێران ماوه‌ی چه‌ند كاتژمێرێكیان بۆ یه‌كێتی داناوه‌ كه‌ به‌نووسراوی فه‌رمی یه‌كێتی په‌یوه‌ندیه‌كانی له‌گه‌ڵ پارتی كۆتایی پێ بێنێت و له‌ ئه‌نجامی ریفراندۆمیش په‌شیمان ببنه‌وه‌، ئه‌مه‌ش له‌زاری چه‌ند سه‌ركرده‌یه‌كی یه‌كێتی قبوڵناكه‌ن به‌ڵكو ده‌بێت به‌ نووسراوی فه‌رمی ئه‌و حزبه‌ ئه‌مه‌ بكه‌ن”.

میدیای ده‌زگای زانیاری نزیك له‌ لاهور تاڵه‌بانی، ئه‌وه‌یان له‌ زاری سه‌رچاوه‌ی ئاگاداری بڵاو كردۆته‌وه‌، كه‌ فشاره‌كانی ئێران بۆ سه‌ر به‌رپرسانی یه‌كێتی له‌په‌ره‌سه‌ندن دایه‌، ئه‌وه‌ش ئاشكرا ده‌كه‌ن، كه‌ ئێران به‌ به‌رپرسانی یه‌كێتی راگه‌یاندووه‌، كه‌ له‌ماوه‌ی چه‌ند كاتژمێری داهاتوو به‌ نووسراوی فه‌رمی حزب، په‌یوه‌ندیان له‌گه‌ل پارتی دیموكراتی كوردستان كۆتایی پێ بهێنن و له‌ ئه‌نجامی ریفراندۆمش په‌شیمان ببنه‌وه‌”.

سه‌رچاوه‌ی میدیاكانی نزیك له‌ لاهور تاڵه‌بانی ئه‌وه‌شیان ئاشكرا كردووه‌، كه‌ له‌چه‌ند كاتژمێری دوای دا ئێران زۆر به‌تووندی له‌به‌رپرسانی یه‌كێتی هاتۆته‌ سه‌ر خه‌ت و كه‌ ده‌بێت له‌ چه‌ند كاتژمێری داهاتوو به‌ نووسراوی فه‌رمی هه‌لوێستی خۆیان یه‌كڵا بكه‌نه‌وه‌، ئه‌وه‌شیان به‌ به‌رپرسانی یه‌كێتی راگه‌یاندووه‌، كه‌ له‌چه‌ند كاتژمێری داهاتوو دا به‌نووسراوی فه‌رمی ئاگاداریان بكه‌نه‌وه‌، نه‌ك له‌زاری چه‌ند به‌رپرسێكی یه‌كێتی چونكه‌ ئه‌وان به‌فه‌رمی ده‌یانه‌وێت”.

ئه‌مه‌ له‌كاتێكدایه‌ له‌ ئاستی هه‌ڵوێستی فه‌رمی ئێراندا، ئاراسته‌یه‌كی تر جیاواز له‌و هه‌ڵوێستانه‌ی له‌ناوه‌خۆی عێراق و كوردستاندا به‌دی ده‌كرێت، كه‌ ئێران ده‌یه‌وێت دواین شه‌نسی خۆی له‌ هه‌ره‌شه‌كردن له‌یه‌كێتی و هێرش كردنه‌ سه‌ر حشدی شه‌عبی چڕ بكاته‌وه‌، له‌دژایه‌تی گه‌لی كوردستاندا بۆ گه‌یشتن به‌سه‌ربه‌خۆی كوردستان”.

 

Back to top button