كۆنگرێسی ئه‌مریكا: قبوڵناكه‌ین چوار چهتهكهی ده‌وری كوردستان هێرش بكه‌نه سه‌ر هاوپه‌یمانه‌كه‌مان
كۆنگرێس مانی ئه‌مریكی سه‌ركۆنه‌ی هه‌لوێستی هاوبه‌شی عێراق و ئێران و توركیا و سوریا ده‌كات له‌دژایه‌تی گه‌لی كوردستان و ده‌لێـ”کورد بە هاوپەیمانی راستەقینە و بە شەڕەفی ئەمریکا ناو دەبات و بەڵینیش دەدات هەرچی لە توانای دابێت بیکات بۆ رێگریکردن لە هەنگاوەکانی ئەم لایەنانە لەدژی کوردستان.
ترێنت فرانكس، كۆنگرێسمانی ئه‌مریكا له پارتی كۆماری، وڵاتانی تورکیا، ئێران، عێراق و سووریای بە چوار چەتەکە ناوبردووە و دەڵێت “ئەم چوار وڵاتە هەرێمییە هەڕەشەن بۆسەر کوردستانێکی ئازاد و سەربەخۆ. ئایا تەواوی جیهان بەرامبەر بە کورد چاویان دادەخەن، کە ئێستا رووبەڕووی هەڕەشە و گەمارۆ و هەروەها ئەگەری دەستوەردانی سەربازیش بوونەتەوە؟ دەبێت ئەمریکا رابەرایەتی جیهانی ئازاد بکات و بەرگری لەو وڵاتە شەرعییانە بکات، کە بەهۆی مافی چارەی خۆنووسین رووبەڕووی هەڕەشە بوونەتەوە،ئه‌و كۆنگرێسمانه ده‌شلێـ “ئەو هەنگاوانه‌ی وڵاتانی ده‌وروبه‌ری كوردستان بە خۆسەپاندنی بە زۆر به‌سەر کوردستان وەسف دەکات و داوا ده‌كات وەڵامی ئەم هەڵویستانە بدرێتەوە”.
هه‌روه‌ها كۆنگرێس مانی پارتی كۆماری له ئه‌مریكا له راگه‌یاندراوه‌كه‌ی دا ده‌شلێـ”هەوڵێکی قینە لە دڵ هەیە بۆ دروستکردنی دژایەتییەکی هیوابڕ لە دژی کوردستانێکی ئازاد و سەربەخۆیی كوردستان بۆیه ئه‌وه به‌هیچ شێوه‌یه‌ك جێگای قبوڵی ئێمه نیه، ئێمه هه‌موو توانا‌مان ده‌خه‌ینه گه‌ڕ بۆ ئه‌وه‌ی وڵاته‌كه‌مان ده‌سته‌وه‌ستان نه‌بێت له‌و هه‌ره‌شه و گه‌مارۆدانه”.