ئێران له‌رێگای پیاوه‌كانی خۆی رێگا له‌یه‌كرێزی هێزه‌كانی كوردستان ده‌گرێت
![](https://xwakurk.com/wp-content/uploads/2016/11/0000000000003242343.jpg)
هه‌ره‌شه‌كانی به‌غدا له‌چوارچێوه‌ی كێشه‌كانی ناوه‌خۆیدا زیاتر په‌ره‌ی سه‌ندووه، ئه‌بوبكر كاروانی ئه‌ندامی سه‌ركردایه‌تی پێشووی یه‌كگرتووو له دیمانه‌یه‌كدا، رایگه‌یاند”باشترین کارتی فشاری کورد کە بەغدا لێی دەترسێت، ئەوەیە ھەوڵی ڕێکخستەوەی نێوماڵ کورد بدرێت لەگەڵ یەک ھەڵوێستی پارت و لایەنە سیاسییەکان بێگومان ئەگەر ھەموو پارت و لایەنە سیاسییەکان لە نێوان خۆیاندا هاوھەڵوێست بن، بێگومان بەغدا بەو کارە تووشی شۆک دەبێت و دواجار ناتوانێت، بەم شێوەیەی ئێستا ھەڕەشە لە ھەرێمی کوردستان بکات.”
چاودێرانی سیاسی پێیان وایه هۆكاری یه‌كرێزی نه‌بوونی هێزه‌كانی كوردستان، له بوونی كێشه‌ی قۆڵی ناوه‌خۆی نایه‌ت، چونكه هه‌ره‌شی ده‌ره‌كی له‌سه‌ر گه‌لی كوردستان شایانی هیچ پێداگریه‌ك نیه له‌سه‌ر كێشه‌ی سیاسی، چونكه دواجار حزبی سیاسی و هێزی سیاسی خۆیان به نوێنه‌ری خه‌ڵك پێناسه ده‌كه‌ن، ده‌ی ئه‌گه‌ر نوێنه‌ری خه‌ڵكن چۆن ده‌كرێت هه‌ره‌شه‌كانی ناوچه‌كه له‌سه‌ر خه‌ڵكی كوردستان نابینن، هه‌روه‌ها چاودێران پێیان وایه، هۆكاری یه‌كرێزی نه‌بوونی هێزه‌كانی كوردستان، بۆ ئه‌وه ده‌گه‌رێته‌وه، كه گروپی به‌رژه‌وه‌ندی خواز له‌ناو فراكسیۆنه‌كانی هێزه سیاسیه‌كان و حزبه‌كاندا هه‌یه كه به‌شێوه‌یه‌ك گوماناوی بۆچوونیان له هه‌ڵوێستی حزبه‌كانیان جاوازه، جگه له‌وه‌ش حزب هه‌یه ناتوانێت له‌ژێر هه‌ژموونی ئێران‌دا بێته ده‌ره‌وه، نه‌خشه‌ی كوردستانیش شایه‌تی بۆ ئه‌وه ده‌دات هێزه نه‌یاره‌كانی ریفراندۆم و سه‌ربه‌خۆی كوردستان و یه‌كرێزی هێزه‌كانی سیاسی، ئه‌و هێزانه‌ن كه له‌ژێر هه‌ژموونی ئێراندان”.
هه‌ر له‌باره‌ی هه‌ره‌شه‌كانی به‌غدا و گه‌مارۆكانی سه‌ر هه‌رێمی كوردستان، ئه‌بوبكر كاروانی گوتیشی “بەھۆی سەرکەوتنی کاروانی پرۆسەی ڕیفراندۆمی ھەرێمی کوردستان، حکوومەتی عێراق ھەڕەشەکانی بۆ سەر ھەرێمی کوردستان چڕتر کردووەتەوە، بێگومان ھەڕەشەکانی عەبادی و حکوومەتەکەی ھیچ شتێکی کەمتر نییە لە مامەڵە نەشیاوەکانی حکوومەتی بەعس گوتیشی پێویستە سەرکردایەتی سیاسی کورد ھەڕەشەکانی حکومەتی عێراق بەھەند وەربگرێت، ھەرواھا حکومەتی ھەرێم کارتەفشارەکانی خۆی دژی حکومەتی عێراق بەکاربھێنێت، چونکە ناکرێت بەردەوام بەغدا زمانی زبر و ھەڕەشە ئامێز بەرامبەر بە میلەتی کورد بەکار بھێنێت.