خەلیلزاد: قاسم سولەیمانی لە عێراقە و حەشدی شەعبی بۆ هێرشكردنە سەر كەركووك هاندەدات

 

دوای ئەوەی شەوی رابردوو ئەنجومەنی ئاسایشی هەرێم پڵانێكی عێراقی ئاشكرا كرد كە دەیەویست لە رێگای حەشدی شەعبی هێڕشێكی فراوان بكاتە سەر كوردستان, باڵیۆزی پێشووی ئەمریكا لە عێراق، رایگەیاندووە: “قاسم سولەیمانی فەرماندەی فەیلەقی قودسی سوپای پاسدارانی ئێران لە عێراقە و هێزەكانی حەشدی شەعبی هاندەدات بۆ ئەوەی هێرش بكەنە سەر كەكووك.

باڵیۆزی پێشووی ئەمریكا لە عێراق لە توێتێكدا لە تۆڕی كۆمەڵایەتی تویتەر دەربارەی زیادبوونی گرژی نیوان هێزەكانی عێراق و پێشمەرگە نوسیوویەتی: “پێدەچێت گرژییەكان زیاد بووبن، ئەوەش ئەگەری درووستبوونی پێكدادان زیاتر دەكات”.

خەلیلزاد داوای لە ویلایەتە یەكگرتووەكانی ئەمریكا كردووە كە رێگە لە درووستبوونی ململانێ بگرێت كە ئێران درووستی دەكات.

قسەكانی خەلیلزاد لە كاتێكدایە ئێوارەی رۆژی چوارشەممە ئەنجوومەنی ئاسایشی هەرێمی كوردستان، لەبارەی هێرشی هێزەكانی عێراق بۆ سەر كوردستان هۆشداریدا و رایگەیاند: “پەیامی مەترسیدارمان پێ دەگات سەبارەت بە ئامادەكاری هێزەكانی عێراق و یەكەكانی حەشدی شەعبی و پۆلیسی فیدڕاڵی بۆ ئەنجامدانی هێرشی گەورە لە باشوور و رۆژئاوای كەركووك و باكووری موسڵ بۆ سەر كوردستان”.

لەسەر زەویش جوڵەی هێزەكانی عێراق لە رۆژئاوای كەركووك بینراوە، بەڵام حكومەتی عێراق رەتیكردووەتەوە ئامانجیان هێرشكردنە سەر كوردستان بێت.

Back to top button