یەكێـتی بە مەرجەكانی عێراق رازی دەبێت

دوای ئەوەی وتەبێژی حكومەتی عێراق رایگەیاند كە بۆ دەست پێكردنەوەی گفتوگۆ لەگەڵ هەرێمی كوردستان پێویستە وەك مەرجی پێش وەختە ریفراندۆم هەلبوەشێنێتەوە و خالە سنوریەكانی هەرێم و نەوت رادەستی بەغدا بكات, هەروەها پاشەكشە لە تەواوی ناوچە سنوریەكانی دەرەوەی ئیدارەی هەرێم بكەن, لە دوای ئەم وتەیەی وتەبێژی عێراق هەر یەكە لە هێرۆ ئیبراهیم و باڤێل تالەبانی و لاهور تالەبانی بەیاننامەیەكیان بڵاو كردەوە.

بە پێی زانیاریەكانی (خواكوڕك) كە لەسەرچاوەیەكی تایبەت دەستی كەوتووە, هەریەكە لە هێرۆ ئیبراهیم ئەحمەد و باڤێل تالەبانی بڵاو كردنەوەی دوو راگەیێنراوی جیاواز لەیەككاتدا لە ژێر فشاری حكومەتی عێراق بووە بۆ ئەوەی رازی بن بەو مەرجانەی كە حكومەتی عێراق بەسەر كوردستانیدا سەپاندووە تا گفتوگۆی لەگەڵ ئەنجامبدات.

ئەو سەرچاوەیە ئاشكراشی كرد, كە پەیامە ڤیدیۆییەكەی لاهور شێخ جەنكی و هەریەكە لە هێرۆ ئیبراهیم و باڤێل تالەبانی بە دوای یەكەوە, بەرنامە بۆ دارێژراو بووە چونكە لە ئێستادا ئەوان پاشگەز بوونەتەوە لەو هەنگاوەی بۆ سەربەخۆیی كوردستانیان هەليانناوە, هیچ پاساوێكیشیان بەدەستەوە نیە هێندە نەبێت دۆخی كەركووك لەژێر پرسیاری ئەمیندایە.

چاودێرێكی سیاسیش دەلێت:” پەیامەكانی یەكێتی بەدوای یەك رازی بوونی یەكێتیە بەو مەرجانەی كە حكومەتی عێراق دەیەوێت بەزۆر بەسەر خەلكی كوردستانیدا بسەپێنێت, ئەمەش مەترسیەكی گەورە لەسەر كوردستان دروستدەكات بەمەرجێك, كە مەترسیەكانی پاشەكشەی یەكێتی گەورە ترن لەو مەترسیانەی كە ئێستا لە كەركووك لە ئارادان.

ئەو چاودێرە دەشلێت:” پەیامەكەی یەكێتی تەواو كەری پەیامی فەرماندەی حەشدی شەعبی ابوئیزرائیل بوون بۆ خەلكی كوردستان, كە گوتی دوای 48 كاتژمێری دیكە گۆڕانكاری دروست دەبن, بەلێ‌ ئەوە یەكێتی لە رێگای چەند سەركردەیەكی دەیەوێت ئەو گۆڕانكاریە پڕمەترسیانە ئەنجامیدات.

 

 

Back to top button