مەسروور بارزانی: خواستی سەربەخۆیی خواستێكی لە مێژینە و رەوای گەلی كوردە

 

مەسروور بارزانی، راوێژكاری ئەنجوومەنی ئاسایشی هەرێمی كوردستان، رایدەگەیەنێت، هەڵوێستی ئەمەریكا و كۆمەڵگەی نێودەوڵەتی لە پاڵپشتییكردنی حكوومەتی عێراق، ئەو پەرچەكردارەی عێراق و دراوسێكانی لێكەوتەوە.

مەسروور بارزانی راوێژكاری ئەنجوومەنی ئاسایشی هەرێمی كوردستان لە چاوپێكەوتنێكدا، لەگەڵ بەرنامەی بەناوبانگی (هاردتۆك) ی كەناڵی BBCی بەریتانی، ئاماژەی بۆ ئەوە كرد، هەڵوێستی ئەمەریكا و كۆمەڵگەی نێودەوڵەتی لە پاڵپشتییكردنی حكوومەتی عێراق ئەو پەرچەكردارەی عێراق و دراوسێكانی لێ كەوتەوە.

گوتیشی: “هەرێمی كوردستان هیچ نیازێكی دوژمنكارانەی بەرامبەر بە دراوسێكان نییە”.

مەسروور بارزانی گوتیشی: “خواستی سەربەخۆیی خواستێكی لە مێژینە و ڕەوای گەلی كوردە و بڕیاری رێفراندۆمیش بڕیاری هەموو هاووڵاتیانی كوردستان بووە”.

راوێژكاری ئەنجوومەنی ئاسایشی هەرێمی كوردستان، ئامادەیی هەرێمی كوردستانیشی بۆ گفتوگۆ لەگەڵ بەغدا دەربڕی بۆ چارەسەركردنی كێشەكان و لەمبارەیەوە گوتی: ” لە پێناو چارەسەریی كێشەكان، پێشتر و دوای ریفراندۆمیش داوای گفتوگۆمان كردووە لەگەڵ بەغدا”.

راوێژكاری ئەنجوومەنی ئاسایشی هەرێمی كوردستان، روونیشیكردەوە حكوومەتی عێراق بە هۆی پێشێلكردنی 55 ماددەی دەستوور، خەڵكی كوردستانی بەرەو ریفراندۆم هاندا.

Back to top button