رێكخراوی پزیشكانی بێ‌ سنور: راگرتنی گەشتە ئاسمانیەكانی كوردستان نیگەرانی كردووین

دوای ئەوەی له دوو هەفتەی رابردوو حكومەتی عێراق بڕیاری راگرتنی گەشتە ئاسمانیەكانی هەرێمی كوردستانی جێبەجێكرد, بەو هۆیەشەوە كاریگەری گەورەی كەوتەوە بەسەر ئەو هاوكاریە مرۆییانەی كە لە لایەن كۆمەلگای نێو دەوڵەتیەوە پێشكەش بە كوردستان و دوو ملیۆن ئاوارە دەكرێت لە كوردستان.

رێكخراوی پزیشكانی بێسنور كە چاڵاكن لە خزمەتگوزاریە تەندروستیەكان لە سەرتا سەری جیهان لە بەییانامەیەكی ناڕەزایەتی رایانگەیاند كە نیگەرانن لەو بڕیارەی حكومەتی عێراق كە رێگربووە لە بەردەم گەیاندنی دەستی خزمەت گوزاری بۆ كوردستان لە بواری پزیشكیدا.
هەروەها لە بەیاننامەكەیاندا هاتووە:” سنورداركردنی گەشتە ئاسمانیەكان بۆكوردستان راگرتنی گەشتە ئاسمانیەكان تیمەكانی ئێمەی رووبەرووی ئاستەنگ كردوونەتەوە.

Back to top button