دادگای توركیا: لەیلا زانا بێ تاوانە
دوای ئەوەی دادگای توركیا بە تۆمەتی بەشداری كردنی لە مەراسیمی بە خاسپاردنی چەكدارانی پەكەكە, بڕیاری زیندانی كردنی بۆ ماوەی 15 ساڵ بۆ پەرلەمانتاری سەربە پارتی گەڵانی دیموكراتی HDP دەركرد, بەڵام دوای تانەی پارێزەری ئەو پەرلەمانتارە ئەمڕۆ پەرلەمان بڕیاری بێ تاوانی لەیلا زانای دەركرد.
دادگای كەتنی سێیەم لە ویلایەتی ئامەد (دیار بەكر) ئەمڕۆ بێتاوانی پەرلەمانتار (لەیلا زانا)ی لە تۆمەتی “پەیوەندی بە ڕێكخراوێكی توندڕەو”ـەوە سەلماند، وەك ئاماژەیەك بۆ بوونی پەیوەندی بە پارتی كرێكارانی كوردستانەوە.
لە دانیشتنەكەی دادگا، لەیلا زانا ئامادە نەبوو، بەڵام لە بری ئەو، پارێزەرەكەی بڕیاری بێتاوانبوونی وەرگرت.
لە ساڵی 2014، دادگای تێهەڵچوونەوە حوكمێكی دادگایەكی (دیار بەكر)ی هەڵوەشاندەوە، كە بەهۆی لێدوانەكانی و بەشداریكردنی لە مەراسیمی ناشتنی تەرمی 9 چەكداری (پەكەكە) ،لەیلا زانا 10 ساڵ زیندانی بۆ دەركرابوو.
بەڵام دواتر دادگاییكردنی ئەو پەرلەمانتارە كوردە بەردەوام بوو، بەتایبەت دوای هەڵگرتنی پارێزبەندی پەرلەمان لەسەری.
لەیلا زانا، لەدایكبووی ساڵی 1961ی شاری (سیلوان)ی سەر بە ئامەدە، لە ساڵی 1991 ئەندامێتی پەرلەمانی بەدەستهێنا، بەڵام بەهۆی ئەوەی سوێندی یاسایی بە زمانی كوردی خوێندەوە، لە ساڵی 1994 خرایە زیندان و دوای 10 ساڵ لە 2004 ئازاد كرا.