وەزارەتی دەرەوەی ئەمریكا لە نزیكەوە چاودێری جموجۆڵی هێزەكانی عێراق دەكەین
دوای ئەوەی شەوی رابردوو ئەنجوومەنی ئاسایشی هەرێمی كوردستان, پلانێكی حكومەتی عێراقی ئاشكرا كرد كە دەیەویست لە باشوری كەركووك لە رێگای حەشدی شەعبیەوە هێرشێكی فراوان بكاتە سەر هەرێمی كودرستان و ناوچە كوردستانیەكانی دەرەوەی ئیدارەی هەرێم.
دوای ئەم هەولە وەزارەتی دەرەوەی ئەمریكا رایگەیاند:” دەمانەوێت هەموو هەولێك بخرێتە روو بۆ رووبەروونەوەی داعش, نامانەوێت سەقامگیری ناوچەكە تێك بچێت بۆیە لە ئێستادا لە نیزكەوە چاودێری جموجۆلەكانی ئەو هێزانەدەكەین.
ئەم لێدوانەی وەزارەتی دەرەوەی ئەمریكا دوای ئەوە هات كە ئەمڕۆ وەزارەتی پێشمەرگە كونسوڵی ئەمریكای لە جموجۆلەكانی هێزەكانی حەشدی شەعبی لە ناوچە سنوریەكانی نزیك لە سەرنگەرەكانی پێشمەرگە ئاگادار كردەوە.