ئهنجوومهنی ئاسایشی ههرێمی كوردستان:هێزی حهشدی شهعبی و سوپایی عێراق نیازی هێرشكردنیان ههیه
ئەنجومەنی ئاسایشی هەرێمی کوردستان زانیاری لەبارەی جموجۆڵی حەشدی شەعبی ئاشکرا دەکات و رایدهگهێنێت” كه هێزێکی بەرچاو لە باشووری کەرکووک کۆکراونەتەوە.
ئەنجومەنی ئاسایشی هەرێمی کوردستان ئاشکرای کرد، هێزێکی بەرچاوی حەشدی شەعبی و سوپای عێراق لە باشووری کەرکووک کۆکراونەتەوە و زانیاریی هەواڵگری لەبارەی ئامانجەکەیان هەیە.
لە پێگە فەرمییەکەیدا لە تۆڕی کۆمەڵایەتیی (تویتەر)، ئەنجومەنی ئاسایشی هەرێمی کوردستان بڵاوی کردەوە: ”زانیاریمان ھەیە ژمارەیەکی بەرچاوی سوپای عێراق و حەشدی شەعبی بە تانک و تۆپ و زرێپۆشەوە لە بەشیر و تازە لە باشووری کەرکووک کۆکراونەتەوە“.
ئەوەشی ئاشکرا کرد کە ئەو هێزانە نزیکەی 3 کیلۆمەتر لە ھێزی پێشمەرگەوە دوورن. جەختیشی لەوە کردووەتەوە: ”زانیارییە ھەواڵگرییەکان دەڵێن، نیازی دەست بەسەرداگرتنی کێڵگەی نەوتی و فڕۆکەخانە و پێگەی سەربازییان لە دەوروبەری ئەم ناوچەیە ھەیە“.