نه‌جمه‌دین كه‌ریم: بارزانی له‌سه‌ر هێل له‌گه‌ڵمانه
شه‌وی رابردوو پاش هه‌ڕه‌شه و گووشاره‌كانی هێزه‌كانی حه‌شدی شه‌عبی و سوپایی عێراقی بۆ سه‌ر شاری كه‌ركوك، پارێزگاری شاره‌كه له نێو لاوان و خۆبه‌خشانی شاری كه‌ركوكه‌وه رایگه‌یاند: پێشمه‌رگه له‌و په‌ڕی ئاماده‌باشیه، سه‌رۆكی هه‌رێمی كوردستان له‌سه‌ر هێله له‌گه‌ڵمان و هێزی زۆری ناردووه بۆ پاراستنی شاره‌كه.
(د.نه‌جمه‌دین كه‌ریم) پارێزگاری كه‌ركوك رایده‌گه‌ێنێت” هێزی پیشمه‌رگه شوێنه‌كانی خۆیان قایم و توندوتۆڵ كردووه‌و قسه‌مان له‌گه‌ڵ سه‌ركرده سه‌ربازییه‌كان كردووه و له ئێستاشدا هه‌ریه‌كه له (كۆسره‌ت ره‌سووڵ) و (محه‌مه‌دی حاجی مه‌حموود) یش لێره‌ن، سه‌رۆكی هه‌رێمی كوردستان (مه‌سعود بارزانی) ته‌له‌فۆنی بۆ كردووم و ره‌وشی كه‌ركووكی پرسیووه‌و ئێمه‌یش بارودۆخه‌كه‌مان بۆ باسكردووه، كه‌شه‌كه له ژێر كۆنتڕۆڵ دایه.
پارێزگاری كه‌ركووك باسی له‌وه‌شكرد “كه هاووڵاتیان و خۆبه‌خشانی شاری كه‌ركوك و ناوچه‌كانی تر له‌و په‌ڕی ئاماده‌باشین شان به شانی هێزی پێشمه‌رگه و هێزه ئه‌منییه‌كان.
پارێزگاری كه‌ركوك ئه‌وه‌شی گوت” كه ئێمه كێشه‌مان له‌گه‌ڵ سه‌ربازی عێراق نییه و هیوادارین ره‌وشه‌كه به‌ره‌و هێوربوونه‌وه بڕوات، چونكه شه‌ڕ زیانی بۆ هه‌مووان ده‌بێت و ئێمه له شار و وڵاتی خۆمانین و هیوادارین ئه‌و هێزانه بگه‌ڕینه‌وه شوێنه‌كانی خۆیان”.
هه‌روه‌ها گووتی: “ساڵێك له‌مه‌وبه‌ر چه‌كدارانی داعش‌یش ویستیان سه‌قامگیری كه‌ركووك تێكبده‌ن، به‌ڵام به هه‌وڵی هێزه‌كانی پێشمه‌رگه و خه‌ڵكی شاره‌كه توانرا شكست به پیلانه‌كه‌یان بهێنرێت، نه‌یانتوانی، بۆیه هیچ كه‌سی تریش ناتوانێت.