هیزه‌ر ناوێرت: به ووردی چاودێرین له‌سه‌ر جموجۆلی حه‌شد و سوپایی عێراق
گوتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی ئەمریکا، له‌باره‌ی هه‌ره‌شه و گووشاره‌كانی حه‌سدی شه‌عبی و سوپایی عێراقی رایده‌گه‌ێنێت” كه بەوردی چاودێری جموجوڵی ھێزە عێراقیيەکان دەکەین.
(ھیزەر ناوێرت) گوتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی ئەمریکا رایگه‌یاندوه” كه ئامانجی سەرەکیان لەناوبردنی داعش و سەقامگیری ناوچەکەیە و نایانەوێت ھیچ لایەنێک ئارامی و سەقامگیری ئەو ناوچانە تێکبدات.
لێدوانی گوتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی ئەمریکا دوای ئەوە ھات کە ئەنجوومەنی ئاسایشی ھەرێمی کوردستان له به‌یاننامه‌یه‌كدا هه‌وڵی هێرشكردنه سه‌ر كه‌ركوك و ناوچه كوردستانیه‌كان هه‌یه له لایه‌ن حەشدی شەعبی و سوپا و پۆلیسی عێراقەوە، و پەیامی مەترسیداریان پێگەیشتووە بۆ ھێرشکردنە سەر باشوور و رۆژئاوای کەرکووک و باکووری موسڵ لە کوردستان.