ئاسایشی كه‌ركوك: به فه‌رمانی مه‌نسور بارزانی ده‌یان هه‌زار پێشمه‌رگه له كه‌ركوك جێگیركران
به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تى ئاسایشی كه‌ركووك (پارتى) ڕاىدهگهیهنێت” ده‌یان هه‌زار پێشمه‌رگه به چه‌كى قورس و جبه‌خانه‌یه‌كى زۆره‌وه گه‌یشتنه‌ته سنووره‌كانى پارێزگاى كه‌ركووك و ڕێگه به‌هیچ هێزێك نادرێت پێ بخه‌نه خاكى كوردستانه‌وه.
له ڕاگه‌یه‌ندراوێكى به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تى ئاسایشی كه‌ركووك دا كه كۆپیه‌كی بۆ (خواكوڕك) نێردراوه ،كه ئه‌مڕۆ هه‌ینى بڵاوكراوه‌ته‌وه، راگه‌یاندراوه” به‌فه‌رمانى (مه‌نسور بارزانى) لیواى تایبه‌تى یه‌ك و له‌شكرى گوڵان و هێزه‌كانى پشتیوانى یه‌ك و چه‌ندین لیواى هێزه‌كانى زێره‌ڤانى، به‌ده‌یان هه‌زار پێشمه‌رگه‌وه و بهچهكى قورس و جبه‌خانه‌یه‌كى زۆر و بێشوماره‌وه گه‌یشتنه سنووره‌كانى پارێزگاى كه‌ركووك”.
له به‌شێكی دیكه‌ی ڕاگه‌یه‌نراوه‌كه‌ی ئاسایشی كه‌ركوكدا هاتووه” كه به‌ڵێن به‌خه‌ڵكى شارى كه‌ركووك ده‌ده‌ین ڕێگه به‌هیچ هێزێكى دوژمنان ناده‌ین پێی گڵاویان بخه‌نه نێو خاكى پیرۆزى كوردستانه‌وه”.
ئه‌وه‌ی شیاوی باسه” چوونی ئه‌و هێڤه بۆ شاری كه‌ركوك بۆ پاراستنی شاره‌كه له هێرشیكی ناره‌وا كه بكریته سه‌ر كه‌ركوك له لایه‌ن حه‌شدی شه‌عبی و سوپایی عێراقه‌وه.