مەسرور بارزانی: وەڵامی نەیارانی سەربەخۆی كوردستان دەداتەوە

خواكوڕك
لەمیانی پێشوازی كردنی لە پەرلەمانتارێكی بەریتانیا، مەسرور بارزانی رایدەگەێنێت، ئێستا ده‌رفه‌تی ئه‌نجامدانی ریفراندۆم له‌ئارادایه‌.
 
بەپێی راگەیێندراوێکی ئەنجوومەنی ئاسایش، مەسروور بارزانی باسی لە پرۆسه‌ی ئه‌نجامدانی گشتپرسی كردووە و رایگه‌یاندووە “ئێستا ده‌رفه‌تی ئه‌نجامدانی ریفراندۆم بۆ ئێمه‌ له‌ئارادایه‌”.
 
رۆژی دووشەممە 29-8-2016 مەسروور بارزانی، راوێژكاری ئه‌نجوومه‌نی ئاسایشی هه‌رێمی كوردستان لەگەڵ نه‌دیم زه‌هاوی، په‌رله‌مانتاری به‌ریتانی کۆبووەوە.
 
لە كۆبوونەوەكەدا، په‌یوه‌ندییه‌ دوو قۆڵییه‌كان و په‌ره‌سه‌ندنه‌ سه‌ربازی و سیاسییه‌كانی ناوچه‌كه‌ به‌گشتی و دواپه‌ره‌سه‌ندنه‌ سیاسییه‌كان له‌ به‌غدا گفتوگۆی له‌باره‌وه‌ كراوە و جه‌خت له‌ ئۆپه‌راسیۆنی کۆنتڕۆڵکردنەوەی موسڵ و ئه‌و ناوچانه‌ش كرا، كه‌ تاوەکو ئێستا له‌ژێر كۆنترۆڵی داعشدان.
 
لەبارەی ئۆپه‌راسیۆنی کۆنتڕۆڵکردنەوەی موسڵ‌، مه‌سروور بارزانی جه‌ختی له‌ گرنگی رێككه‌وتنی سیاسی ‌بۆ به‌ڕێوه‌بردنی شاره‌كه‌ له‌دوای داعش كرده‌وه.
242199Image1
وێنەی مەسرور بارزانی لەگەڵ پەرلەمانتارێكی بەریتانی
Back to top button