مه‌ڵبه‌ندی حه‌مرینی یه‌كێتی: هێزێكی حه‌شدی شه‌عبی له دووز هاتوونه‌ته به‌رامبه‌ر هێزێكی پێشمه‌رگه.
مه‌ڵبه‌ندی حه‌مرينى يه‌كێتى نيشتيمانى كوردستان سه‌باره‌ت به ره‌وشى ئه‌منى 24 كاتژمێرى رابردووى شارۆچكه‌ى دووزخورماتوو روونكردنه‌وه‌يه‌كى بڵاو كرده‌وه، و رایگه‌یاندوه” كه له‌م ماوه‌یه‌دا هیچ رووبه‌ڕووبونه‌وه‌یه‌ك رووی نه‌داوه.
له روونكردنه‌وه‌كه‌دا كه كۆپیه‌كی ده‌ست (خواكوڕك) كه‌وتووه و تێیدا هاتووه” كه ھێزێکی حەشدی شەعبی ھاتۆتە بەرامبەر ھێزێکی پێشمەرگە، کە ھێزەکەی پێشمەرگە لەناو کارگەی بلۆکەکانی نزیک (قریە سلام) جێگیرن.
ده‌قى روونكردنه‌وه‌كه‌ی مه‌ڵبه‌ندی حه‌مرینی یه‌كێتی له دووز خورماتوو:-
ڕوونکردنەوەیەک سەبارەت بە 24 كاتژمێرى رابردووی دۆخی ئەمنی خورماتوو
1-بەشێوەیەکی گشتی دۆخەکە جێگیرە و ھیچ جۆرە شەڕ و ڕووبەڕووبوونەوەیەک ڕووینەداوە.
2-ئێوارەی دوێنێ 12/10/2017 ھێزێکی حەشدی شەعبی ھاتۆتە بەرامبەر ھێزێکی پێشمەرگە، کە ھێزەکەی پێشمەرگە لەناو کارگەی بلۆکەکانی نزیک (قریە سلام) جێگیرن بەڵام ھیچ شەڕ و ئاڵۆزییەک ڕووینەداوە .
3-دەوروبەری کاتژمێر 12ی شەوی 12/10/2017 یەک فیشەک بەدووری 500 مەتر لە نزیک کۆمیتەى 3 تەقێنراوە و ھەر لەو کاتانەشدا دەنگی چەند تەقینەوەیەکی بچووک کەلەدەنگی نارنجۆکی دەستییەوە نزیکە بەرامبەر مەڵبەند بەئاڕاستەی کارگەی بەفرەکە بیستراوە .
٤-بەھیچ شێوەیەک تەقە لە کۆمیتەی 3ى و بارەگای مەڵبەند نەکراوە.
ملاکریم
لێپرسراوی مەڵبەندی 16ی حەمرین
13/10/2017
كاتژمێر 10ی بەیانی