هێزه‌كانی یه‌كێتی سه‌نگه‌ره‌كانیان چۆڵكرد بۆ حه‌شدی شه‌عبی

به‌شێك له‌ هێزه‌كانی یه‌كێتی له‌ سنوری خوارووی كه‌ركوك پاشه‌كشه‌یان كرد و شوێن و باره‌گاكانیان ته‌سلیمی حه‌شدی شه‌عبی كرد.

به‌شێك له‌ هێزه‌كانى يه‌كێتى به‌ درێژايى 18 كيلۆمه‌تر و به‌ قوڵايى 4 كيلۆمه‌تر سه‌نگه‌ره‌كانى خۆيان له‌ خورماتوو و باشوورى كه‌ركووك تا مه‌عه‌سكه‌ر خاليد چۆڵكردووه‌ و راده‌ستى ميليشياكانى حه‌شدى شه‌عبييان كردووه‌.

به‌ پێی زانیارییه‌كان كه‌ ده‌ست (خواكوڕك) كه‌وتووه‌” دواى پاشه‌كشێى هێزه‌كانى يه‌كێتى چه‌كدارانى سه‌ر به‌ ميليشياى حه‌شد هاتوونه‌ته‌ سه‌نگه‌ره‌كانه‌وه‌، به‌شێك له‌ كه‌ل و په‌لی سه‌ربازییش به‌ جێهێڵدراوه‌، له‌ لایه‌ن هێزه‌كه‌ی یه‌كێتی بۆ حه‌دی شه‌عبی.

ئه‌مه‌ له‌ كاتێكدايه‌ شه‌وى رابردوو، به‌ ده‌يان هاووڵاتى خۆبه‌خش بۆ به‌رگريكردن له‌ سه‌نگه‌ره‌كانى هێزى پێشمه‌رگه‌ و ناوچه‌ كوردستانييه‌كانى سنوورى كه‌ركووك ئاماده‌ييان ده‌ربڕى په‌يوه‌ندى به‌ سه‌نگه‌ره‌كانه‌وه‌ بكه‌ن.

Back to top button