محه‌مه‌دی حاجی محمود: به‌داخه‌وه پێم ناخۆشه ئه‌و سه‌نگه‌رانه‌ى عه‌تا و حوسێن مه‌نسووريان تێدا شه‌هيد بوون راده‌ستى حه‌شدى شه‌عبى بكرێن.
فه‌رمانده‌ی هێزی پێشمه‌رگه له‌كه‌ركووك و سكرتێری حزبی سوسیالیس دیموكراتی كوردستان، له لێدوانێكی دا له‌باره‌ی پاشه‌كشه‌ی هێزی پێشمه‌رگه رایدهگهێنێت”به‌داخه‌وه پێم ناخۆشه ئه‌و سه‌نگه‌رانه‌ى عه‌تا و حوسێن مه‌نسووريان تێدا شه‌هيد بوون راده‌ستى حه‌شدى شه‌عبى بكرێن.
محه‌مه‌دی حاجی محمود فه‌رمانده‌ی هێزی پێشمه‌رگه له كه‌ركووك، له‌باره‌ی جموجۆڵه‌كانی حشدی شه‌عبی شاری كه‌ركووك له لێدوانێكی دا رایگه‌یاند” ئێمه هاتووين بۆ به‌رگريكردن له شارى كه‌ركووك و بڕياريشمان ئه‌وه‌يه كه به‌رگرى بكه‌ين، گوتيشى: دياره حكومه‌تى عێراق خۆى لێ گۆڕاوه و بير‌ى چووه‌ته‌وه ئه‌گه‌ر فڕۆكه‌ى هاوپه‌يمانان و پێشمه‌رگه نه‌بوايه هه‌رگيز نه‌يانده‌توانى به‌رامبه‌ر داعش خۆیان بگرن، روونيشيكرده‌وه، له به‌ره‌به‌يانى ئه‌مڕۆوه فڕۆكه‌كانى هاوپه‌يمانێتى نێوده‌وڵه‌تى دژى داعش له ئاسمانى ناوچه‌كه بۆ چاودێرى ده‌سووڕێنه‌وه.
هه‌روه‌ها كاكه حه‌مه جه‌ختيشى له‌سه‌ر ئه‌وه كرده‌وه، پێشمه‌رگه له ئاماده‌باشيدايه و ئه‌گه‌ر حه‌شد و سوپا بيانه‌وێت شوێنه‌كانى خۆيان بهجێبهێڵن و بێنه پێشه‌وه رووبه‌ڕوويان ده‌بينه‌وه.
شایانی باسه شه‌وی رابردوو، به‌شێك له هێزه‌كانى يه‌كێتى به درێژايى 18 كيلۆمه‌تر و به قوڵايى 4 كيلۆمه‌تر سه‌نگه‌ره‌كانى خۆيان له خورماتوو تا مه‌كته‌ب خاليد چۆڵكردووه و راده‌ستى ميليشياكانى حه‌شدى شهعبييان كردووه، دواى پاشه‌كشێى هێزه‌كانى يه‌كێتى چه‌كدارانى سه‌ر به ميليشياى حه‌شد هاتوونه‌ته سه‌نگه‌ره‌كانه‌وه.