فوئاد مەعسووم هەڕەشەنامەیەكی حەشدی شەعبی دەگەیەنێتە كوردستان ئەم خالانە جێبەجێنەكرێن هێڕش دەكەن
دوای ئەوەی لە چەند رۆژی رابردوو هێزەكانی حەشدی شەعبی و سوپای عێراق لە چەند ناوچەیەكی سنوری باشوری كەركووك پێشڕەویان كرد, لە بەرامبەردا پێشمەرگە هێزێكی تۆكمەی بۆ پاراستنی كوردستان جێگیر كرد, لەم چوارچێوەیە ئەمڕۆ سەرۆك كۆماری عێراق نامەیەكی هەڕەشە ئامێزی حەشدی شەعبی دەگەیەنێە سەركردایەتی سیاسی كوردستان.
فوئاد مەعسوم ئەمڕۆ ئێوارە گەیشتە پارێزگای سلێمانی نامەیەكی شەش خاڵی حەشدی شەعبی پێیە بۆ سەركردایەتی سیاسی كوردستان كە هۆشداری دەدات تا كاتژمێر2ی شەوی داهاتوو جێبە جێنەكرێن ئەوا حەشدی شەعبی هێڕ دەكاتە سەر كوردستان.
خواكوڕك ناوەرۆكی هەڕەشەنامەی حەشدی شەعبی بەدەست گەیتشووە كە لە چەند خالێك پێكهاتووە, لەوانە حەشدی شەعبی لە رێگای فوئادمەعسوم رادەگەیەنێت:” دەبێت فڕۆكەخانەی كەركووك رادەستی هێزەكانی حەشدی شەعبی بگرێت, هەروەها داوا دەكەن كە سەربازگای كەیوان لە كەركووك رادەستی حەشدی شەعبی بكرێت, هەروەها دەبێت تەواوی كێلگە نەوتیەكانی كەركووك لە لایەن حكومەتی عێراق بەڕێوە ببرێن بە چاودێری هێزەكانی حەشدی شەعبی, هەروەها پێویستە سوپای عێراق بگەرێتەوە ئەو سنورانەی كە پێش 2014 لێ بوونە, وە دوا خالیش دەبێت نەجمەدین كەریم لە پۆستەكەی لابچێت.
لەو هەڕەشەنامەكەی حەشدی شەعبی داهاتووە كە دەبێت ئەو مەرجانەیان تا كاتژمێر (2)ی شەوی داهاتوو جێبەجێ بكرێن ئەگرینا حەشدی شەعبی هێرش دەكاتە سەر كوردستان.