با جی درۆ گه‌وره‌یه‌

باخان عەلی كەریم
 
پێنج ساڵ درۆیان له‌ گه‌ڵ كۆمه‌ڵگه‌ی نێو ده‌وله‌تی و خه‌ڵكی خۆیان هه‌موو گه‌لی كورد كرد
پێنج ساڵه‌ ئه‌وه‌ی تۆزێك دڵی بۆ كورد لێی دابێت به‌ عه‌ره‌ب و فارس و تورك بیانیه‌وه‌ هاوار له‌ په‌یه‌ده‌ ئه‌كات و ئه‌لێت تكایه‌ خۆبه‌ستنه‌وه‌ به‌ به‌شاره‌وه‌ هه‌ڵه‌یه‌ و ئه‌نجامێكی خراپی ئه‌بێت به‌ڵام به‌ درۆ وه‌ڵامی هه‌موو كه‌سیان دایه‌وه‌ !
پێنج ساڵه‌ كوردی دڵسۆز له‌ په‌یه‌ده‌ ئه‌پارێته‌وه‌ كه‌ ئه‌و فرسه‌ته‌ له‌ ده‌سنه‌ده‌ن و رۆژ رۆژی كوردایه‌تی و مافسه‌ندنه‌وه‌ی كورده‌ له‌ به‌عسه‌كه‌ی شام به‌ڵام ئه‌وه‌ی ئه‌و داوایه‌ی كرد به‌شه‌ق ده‌ركرا له‌و دیوسنوریشه‌وه‌ دژایه‌تی كراو كرا به‌ خائین ئه‌سڵه‌ن جرتێكیان لێدا بۆ مافی نه‌ته‌وه‌ خاكی نه‌ته‌وه‌ !! درۆیان له‌ گه‌ڵ خۆیان ئه‌كرد كه‌وا پێیان وابوو له‌ ئازایه‌تی و له‌ به‌رخاتری چاوه‌ جوانه‌كانی گیژۆڵه‌كانی كۆبانی به‌ هانای كۆبانییه‌وه‌ چوون و خۆیان له‌و راستیه‌ گێل كرد كه‌ ئه‌وه‌ له‌ ئه‌نجامی ریكه‌وتنی دهۆك ته‌نها شكاندنی داعش بوو ! رێكه‌وتنی دهۆك و هه‌ولێریان خسته‌ ژێر قۆنه‌ره‌كانیان كه‌ بریتی بوو له‌ درووستكردنی به‌ره‌یه‌كی هه‌مه‌لایه‌نه‌و ستراتیجی مافی نه‌ته‌وه‌یی درووستكردنی دیفاكتۆیه‌ك هاوشوه‌ی 1991ی باشور ! ئه‌وان چوون كۆمه‌لێك حزبی كارتۆنیان درووست كردو سیناریۆیه‌كی هه‌ڵبژاردنیان رێكخست و هه‌رخۆیان سندووقه‌كانیان پركرد له‌ ده‌نگ بۆ خۆیان هه‌ر خۆشیان ده‌نگه‌كانیان بژارد له‌ ژێر وێنه‌كه‌ی كاك به‌شاردا وایان ئه‌زانی كۆمه‌ڵگه‌ی نێو ده‌وله‌تی گه‌مژه‌و گێلن و ئاگایان له‌ هیچ نییه‌ ! هه‌موو كه‌س ئه‌یزانی به‌شار به‌ وه‌كاله‌ت ئه‌و شوێنانه‌ی یاونه‌تی و هه‌ركاتیك نینۆكی هه‌بێت هه‌ڵتان ئه‌كه‌نێت كه‌چی له‌ پێناوی به‌شار كه‌وتنه‌ دژایه‌تی توركیا و په‌كه‌كه‌ش شه‌ری له‌ گه‌ڵ تورك ده‌ست پێكرده‌وه‌ و مه‌كینه‌ی درۆو بوختان و چه‌واشه‌كاریه‌كانیان له‌ گه‌ڵ ئه‌وانی سلیمانی كه‌وتنه‌ وێزه‌ی پارتی و بارزانی به‌س له‌ به‌ر ئه‌وه‌ی پارتی و بارزانی داوای ئالای كوردستانیان كرد له‌ رۆژئاوا هه‌ڵبكریت بیگوومان ئه‌وه‌ ئێرانه‌ ئه‌و فه‌رمانه‌ی ده‌ركردووه‌ سه‌ر ئه‌نجامی به‌ شارچێتی و گوێرایه‌لی بۆ ئیران ئه‌وه‌یه‌ ئه‌یبینین كه‌
شاره‌كانی باكور به‌ كاولكردن درا تورك ناچار به‌ ریكه‌وتن له‌ گه‌ڵ ئێران و به‌شار كرا له‌ سه‌ر حیسابی په‌یه‌ده‌ ! ئه‌وان چۆن هه‌رچی ریكه‌وتن و مه‌سه‌له‌ی نه‌ته‌وه‌ هه‌یه‌ خستیانه‌ ژێر قۆنه‌ره‌كانیان به‌شار و ئێرانیش چاكه‌و پیاوه‌تی پینج ساڵ به‌رگری له‌ سوریای یه‌گكرتوویان خسته‌ ژێر قۆنه‌ره‌وه‌ ئاخر په‌یه‌ده‌ هیشتا له‌ سیاسه‌تدا جوجه‌ڵه‌یه‌ نه‌ی توانی سیقه‌ی كۆمه‌ڵگای نیوده‌وڵه‌تی بۆ خۆی مسه‌وگه‌ر بكات نه‌شی زانی سیاسه‌ت له‌ گه‌ڵ ئیران وه‌ك یاری مارو په‌یژه‌كه‌یه‌ و ئنجا ئه‌و به‌ره‌یه‌ش به‌ره‌ی ئیرانی له‌ نیو كۆمه‌ڵگای جیهانی به‌ره‌یه‌كی بی ئه‌رزش و فاشیله‌ ،ئێستا له‌ باتی ئه‌وه‌ی خۆیان لێپرسینه‌وه‌ له‌ گه‌ڵ خۆیان بكه‌ن و به‌ حیساباتی خۆاندا بچنه‌وه‌ و بزانن مایه‌ی پینج سال به‌رگری له‌ به‌شار و خزمه‌تی سیاسه‌تی ئیران و شیعه‌ چه‌نده‌ و بۆچی و چی بكه‌ن هێشتا به‌رده‌وامن له‌ به‌ دریژه‌ پیدانی كۆمه‌ڵێك قسه‌ی سواو و سیاسه‌تی فاشیل هاو په‌یمانه‌كانیشیان له‌ سلیمانی به‌ هه‌مان شێوه‌ خه‌ریكی خۆگه‌وجاندن و خه‌ڵك گه‌وجاندنن له‌ باتی ئه‌وه‌ی تویژینه‌وه‌یه‌ك بكه‌ن و له‌ خۆیان بپرسن ئه‌رێ كوا رووسیا و ئێران كوا بۆچی كاك مالكی و شیعه‌ نالێن لۆ خاتری خوا خۆ ئه‌وه‌ هاوپه‌یمانمانن مه‌یان كوژن !
له‌ كۆتادا ده‌لێم ئه‌وه‌ی به‌سه‌ر یه‌په‌گه‌ دێت قوركردنه‌ به‌سه‌ری كۆدا له‌ رۆژئاوا و هه‌مان فلیمیش به‌سه‌ر هه‌موو ئیران چیه‌كان دێت له‌ ناوچه‌كه‌ ئیتر تیبگه‌ن و ناوچه‌كه‌ له‌ گۆراندایه‌ به‌لام ئه‌و گۆرانه‌ نییه‌ كه‌ حیسابی بۆ ئه‌كرا ..
Back to top button