سزادانی ئێران بەردەوامە

 

لێژنەی كاروباری دەرەوەی ئەنجومەنی نوێنەرانی ئەمریكا ڕەزامەندی نیشاندا لەسەر سزادانی ئێران لەسەر درێژەدان بە بەرنامەكانی تایبەت بە موشەكە بالیستیەكان.
ئەنجومەنەكە بە كۆی ۳۲۰ دەنگ واژۆی لەسەر یاسای سزادانی ئێران كرد،ئەمە لە كاتێكدا چاوەڕێ دەكرێت ئەمریكا لە ڕێكەوتنی ئەتۆمی ئێران و شەش وڵاتەكە بكشێتەوە.

ئەم پڕۆژە یاسایە پشت پەستورە بە بڕیاری ۲۲۳۱ ی ئەنجومەنی ئاسایشی نێوەوڵەتی كە ئێران ناچار دەكات بەرنامەی تاقیكردنەوەی موشەكە بالیستیەكانی ڕابگرێت،ئەم پڕۆژە یاسایە دوای خستنە ڕوی لەبەردەم كۆنگرێس و دەنگدان لەسەری ئەوكات ئیدارەی ئەمریكا پابەندە بەجێبەجێ كردنی.

Back to top button