ترەمپ: دژ بە سوپای پاسدارانی ئێران و رێكخراوەكانی سەربەو سوپایە دەوەستینەوە
دۆناڵد ترەمپ، سەرۆكی ئەمریكا، لە گوتارێكدا كە بەبۆنەی ساڵڤەگەری رێككەوتننامەی ئەتۆمی پێشكەشكی كرد، داوای هەمواركردنەوەی رێككەوتنەكەی كرد و رایگەیاند ناتوانن پەسندی بكەن. راشیگەیاند لە كۆنگرێس پرۆژەیەك بۆ هەمواركردنەوەی رێككەوتنەكە هەیە، ئەگەر نەگەنە ئەنجام هەڵی دەوەشێننەوە.
هەروەها ترەمپ گەمارۆ خستنەسەر سوپای پاسدارانیشی راگەیاند و داوای كرد سزای زیاتری بەسەردا بسەپێندرێت.
هەروەها گوتیشی:” رێگە نادەین ئێران فراوانخوازیەكانی لە رۆژهەڵاتی ناوەڕاست و جیهان درێژە پێبدات بۆیە دژ بە سوپای پاسداران و هەموو ئەو گرووپانە دەوەستینەوە كە هاوكاری و پالپشتی لە سوپای پاسدارانیان وەردەگرن لە ناوچەكە