هەر ئێستا..بەیاننامەی پشتگیری لە پەرلەمانی ئەوروپاوە بۆ کوردستان

گروپی دۆستانی کوردستان لە پەرلەمانی ئەوروپا بەیاننامەیەکی پشتگیری بۆ هەرێمی کوردستان بلاوکردەوە.

لە بەیاننامەکەدا گروپی دۆستانی کوردستان لە پەرلەمانی ئەوروپا کە لە ٣٣
ئەندامی تەواوی فراکسیۆنەکانی پەرلەمانی ئەوروپا پێکهاتووە، پەرلەمانتارانی ئەوروپی ڕایدەگەیەنن کە ئەوان بە قەلەقییەوە لە کۆکردنەوەی سوپای عێراق وهێزەکانی حەشدی شەعبی لە دەوروبەری کەرکوک دەڕوانن. پەرلەمانتارانی ئەوروپی وێرای ستایشی هەڵوێستی هەرێمی کوردستان بۆ دانیشتن و گفتووگۆکردن، داوا لە کاربەدەستانی بەغدا دەکەن کە بەدەم ئەو داواییەوە بچن و دیالۆگ ڕەتنەکەنەوە.

لە بەشێکی دیکەی بەیاننەمەکەی پەرلەمانی ئەوروپادا ئەوە بە بیری هەموان دەهێننەوە کە بڕگە دەستورییەکەی تایبەت بە ئاساییکردنەوەی بارودۆخی کەرکوک تا ئێستا جێبەجێنەکراوە لە کاتێکدا کە دەبوو لە کۆتایی سالی ٢٠٠٧دا جێبەجێبکرێ.

لە کۆتایی بەیاننامەکەدا پەرلەمانتارانی ئەوروپا دەڵێن لێرەدا بە بیری هەمووانی دەهێنینەوە کە لە هاوینی٢٠١٤ دا سوپای عێراق بەرامبەر رێکخراوی تیرۆریستی داعش ڕووخا، ئەوە لە سایەی هێزی پێشمەرگەی کوردستان بوو کە ئەو ناوچانە بە پارێزراوی مانەوە و نەکەوتنە دەست داعش.

Back to top button