وه‌زیری به‌رگری ئه‌مه‌ریكا: به وردی چاودێری ره‌وشی كه‌ركووك ده‌كه‌ین و رێگه ناده‌ین ئاڵۆزی رووبدات
باشووری کوردستان
جه‌یمس ماتیس، وه‌زیری به‌رگری ئه‌مه‌ریكا رایگه‌یاند، به وردی چاودێری بارودۆخی كه‌ركووك ده‌كه‌ین و كار بۆ ئه‌وه ده‌كه‌ین، هیچ ئاڵۆزی و گرژییه‌ك له ناوچه‌كه روونه‌دات.
جه‌یمس ماتیس راشیگه‌یاند، به گرنگییه‌وه له ره‌وشه‌كه ده‌ڕوانن و نایانه‌وێ هیچ گرژی و ئاڵۆزییه‌ك له كه‌ركووك و ده‌وروبه‌ری رووبدات، به هه‌موو شێوهیهكيش كار بۆ دوورخستنه‌وه‌ی شه‌ڕ ده‌كه‌ن.
چه‌ند رۆژێكه هێزێكی زۆری حه‌شدى شه‌عبی و پۆلیسی فیدرالی و لیوای نۆی زریپۆش له ناوچه‌كانی باشووری كه‌ركووك جێگیربوونه و ئه‌نجوومه‌نی ئاسایشی هه‌رێمی كوردستانیش رایگه‌یاند، په‌یامی ئه‌وه‌یان پێگه‌یشتووه كه نیازی ئه‌نجامدانی هێرشیان هه‌یه بۆ سه‌ر كه‌ركووك.
له به‌رامبه‌ردا هێزی پێشمه‌رگه‌ی كوردستان، ته‌واوی ئاماده‌كاری بۆ به‌رپه‌رچدانه‌وه‌ی هه‌ر ئه‌گه‌رێك كردووه و سه‌نگه‌ره‌كانی رێكخستووه