جێگری سەرۆکی هەرێم: هەزاران پێشمەرگەمان ناردۆتە کەرکوک.
لە لێدوانێکی بۆ ئاژانسی ڕۆیتەرز کۆسرەت ڕەسوڵ جێگری سەرۆکی هەرێم ڕایگەیاند کە هەزاران پێشمەرگەیان ناردۆتە شاری کەرکوک وەک وەڵامدانەوەیەک بۆ هەڕەشەکانی بەغداد.
کۆسرەت ڕەسوڵ دەڵێت دەیان هەزار پێشمەرگە لەناو شاڕەکەن و لە ڕۆژی پێنج شەممەش شەش هەزاری ترمان ناردۆتە دەوروبەری شارەکەو ئامادەیی تەواومان بۆ هەموو ئەگەرێک وەرگرتووە.
دوای دەرکەوتنی هێزەکانی حەشدی شەعبی و ئاشکرا بوونی پلانەکەیان بۆ هێرش کردنە سەر کەرکوک لە ئێستادا هێزەکانی پێشمەرگە لەو سنوورانە خراونەتە ئەوپەڕی ئامادەباشیەوە بۆ پاراستنی شاری کەرکوک.