فراكسیۆنی پارتی له ئه‌نجوومه‌نی پارێزگای سلێمانی به‌تووندی له‌دژی به‌یاننامه‌كه‌ی ئه‌نجوومه‌نی پارێزگای سلێمانی هاته سه‌ر خه‌ت
پاش ئه‌وه‌ی ئه‌نجوومه‌نی پارێزگای سلێمانی له بایاننامهیهكی ته‌سلیم بوونی خۆی بۆ به‌غدا پێشاندا، فراكسیۆنی پارتی له ئه‌نجوومه‌نی پارێزگای سلێمانی به راگه‌یه‌ندراوێكی “ئاماده‌كراو” وه‌سفی ده‌كات”.
فراكسیۆنی پارتی له ئه‌نجوومه‌نی پارێزگای سلێمانی له راگه‌یاندراوێكدا كه وێنه‌كه‌ی ده‌ستی خواكوڕك كه‌وتووه” دووپات له‌وه ده‌كاته‌وه ریفراندۆم مافێكی ئاسایی و یاسایی خه‌ڵكی كوردستانه و گه‌ڕانه‌وه بۆ ده‌وڵه‌تی هاووڵاتیبوون له چوارچێوه‌ی عێراقدا، خوولانه‌وه‌یه به ده‌وره‌ی بازنه‌یه‌كی داخراودا،هه‌روه‌ها رایدهگهنێت، رێزی ته‌واو له داوا و بڕیاره‌كانی ئه‌نجوومه‌نی پارێزگای كه‌ركووك و ناوچه كوردستانییه‌كانی ده‌ره‌وه‌ی ئیداره‌ی هه‌رێم ده‌گرێت بۆ ئه‌نجامدانی ریفراندۆم، هه‌روه‌ها فراكسیۆنی پارتی دووپاتیشی ده‌كاته‌وه، حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان، تاكه لایه‌نه په‌یوه‌ندیداره بۆ چاره‌سه‌ركردنی كێشه‌ی فڕۆكه‌خانه و ده‌روازه سنوورییه‌كان و هه‌ر بابه‌تێكی دیكه كه په‌یوه‌ندی به سه‌روه‌ری هه‌رێمی كوردستانه‌وه هه‌بێت.
سه‌باره‌ت به راگه‌یه‌ندراوه‌كه‌ی رۆژی پێنجشه‌ممه‌ی رابردووی ئه‌نجوومه‌نی پارێزگای سلێمانی، فراكسیۆنی پارتی رایده‌گه‌یه‌نێت، راگه‌یه‌ندراوه‌كه ئاماده‌كراوه و هه‌ر به‌یاننامه‌یه‌كیش له‌لایه‌ن ئه‌نجوومه‌نی پارێزگاوه ده‌ربچێت، ده‌بێت پێشتر له كۆبوونه‌وه‌ی ئه‌نجوومه‌نی پارێزگادا گفتوگۆی له باره‌وه كرابێت و به گوێره‌ی رێكاره‌كانی یاسای ژماره 3ی ساڵی 2009ی ئه‌نجوومه‌نی پارێزگاكان و په‌یڕه‌وی ناوخۆ بێت.