ئاڵا تاڵه‌بانی: ده‌بێت كورد ته‌سلیم بێت
ئاڵا تاڵه‌بانی له دیمانه‌یه‌كی دا له‌گه‌ڵ كه‌ناڵی كوردسات له‌باره‌ی ئه‌و شه‌ش خاڵه‌ی كه وه‌ك نامه دراوه‌ته فواد مه‌عسووم، ده‌لێت ده‌بێت ئه‌و خاڵانه جێبه‌جێ بكرێت، كورد ئه‌و مه‌رجانه جێبه‌جێ بكات”.
ئاڵا تاڵه‌بانی له دیمانه‌كه دا هه‌روه‌ها ده‌شلێـ” داوا له قیاده‌ی یه‌كێتی ده‌كه‌م دان به‌و خاڵانه دابنێت و ئه‌و خاڵانه جێ به‌جێ بكرێت، بۆ ئه‌وه‌ی ئه‌و شه‌ره نه‌كرێت،
هه‌ر به‌گوێره‌ی زایناریه‌كانی كه ده‌ستی خواكوڕك كه‌وتووه ئاڵا تاڵه‌بانی داوای جێبه‌جێ كردنی ئه‌و خالانه ده‌كات كه راده‌ست كردنه‌وه‌ی سه‌رجه‌م ناوچه كوردستانیه‌كان و دیلی داعش و گۆڕینی پارێزگای كه‌ركووك و به‌بۆچوونی چاودێران ته‌سلیم بوونی ته‌واوی كوردستانه”.
1- فڕۆکەخانەی کەرکووک.
2- سەربازگەی کەیوان.
3-سەرجەم کێڵگە نەوتییەکان.
4- هەموو ئەو چەکدارانەی داعشییان رادەست بکرێ کە لای پێشمەرگە دیلن.
5-سوپا بگەڕێتەوە هەموو ئەو شوێنانەی پێش هاتنی داعش لێی جێگیربوو.
6-لابردنی پارێزگاری کەرکووک لە پۆستەکەی.