له هێرشێكی چه‌كداری باره‌گای سه‌ره‌كی كۆڕه‌ك تیلیكۆم له پارێزگای حلله ته‌قێندرایه‌وه.
ژمارەیەك چەكداری نەناسراو دوینی شه‌و له‌پێش چاوی هێزه ئه‌منی و سه‌ربازییه‌كان ھێرشیان كردووەتە سەر سویچی سەرەكی تۆڕەكانی پەیوەندی كۆڕەك تلیكۆم لە حللە و تەقاندویانەتەوە، بەم ھۆیەوە تۆڕی پەیوەندیكردنی كۆڕەك لە سنووری پارێزگای حللە نەماوە.
كۆمپانیای كۆڕەك تلیكۆم لە راگەیەندراوێكدا باس له رووداوه‌كه ده‌كات و رایدهگهێنێت ” شەوی رابردوو ژماره‌یه‌ک چه‌کداری نه‌ناسراو له هێرشێکدا به به‌رچاوی هێزه ئه‌منییه‌کانه‌وه سویچی سەرەكی تۆڕەكانی كۆڕەك لە پارێزگای حللە و باڵەخانەی سەرەكی تۆڕه‌کانی په‌یوه‌ندی کۆڕەك تلیکۆمیان تەقانده‌وه.
وەك لە راگەیەندراوەكەی كۆڕه‌ك تیلیكۆمدا هاتووه” سویچی سەرەكی تۆڕی په‌یوه‌ندیکردنی كۆڕەك تیلیکۆم له پارێزگای حلله، پێنج پارێزگای فوراتی ناوه‌ڕاست پێکه‌وه ده‌به‌ستێته‌وه.
لەبارەی ھێرشەكەوە ئەوە روونكراوەتەوە” كه چه‌کداره‌کان چوار ئۆتۆمبێلی جۆری پیکابی بێ ژمارەیان پێبووە و چه‌کداره‌کان ئامێره‌کانیان ته قاندووەتهوهو هێڵی په‌یوه‌ندی كۆڕەك تلیکۆمیان له‌سه‌رجه‌م پارێزگاکانی فوراتی ناوه‌ڕاست راگرتووه که هه‌ریه‌ک له پارێزگاکانی (نه‌جه‌ف، که‌ربه‌لا، بابل، دیوانیه، موسه‌ننا)ن، ھەروەھا 7 كارمەند و 2 ئەندازیاریان رفاندووه”.
ئه‌وه‌ی شیاوی باسه” ئه‌م هێرشه چه‌كدارییه له كاتێكدایه، كه له چه‌ند رۆژی رابردوو سه‌رۆكوه‌زیرانی عێراق هه‌ڕه‌شه‌ی له كوردستان كرد‌و، چه‌ندین بڕیاری له دژی كۆی كار و پیشه بازرگانییه‌كان و خاكی كوردستان، كرد، ئه‌مه‌ش به‌شێكه له په‌یامه‌كه‌ی كه جێ به‌جی كراوه.