مه‌لا به‌ختیار: ئه‌مڕۆ دوا ئه‌نجامی هاوبه‌ش ئاماده ده‌كه‌ین له به‌رامبه‌ر كێشه‌كان
وا بڕیاره ئه‌مڕۆ به سه‌رۆكایه‌تی كۆسره‌ت ره‌سوڵ جێگری سكرتێری گشتی یه‌كێتی نیشتیمانی كوردستان،له باره‌ی بارودۆخی كه‌ركوك و گرژی و ئاڵۆزییه‌كانی ئه‌م دوایه‌یی نێوان پێشمه‌رگه و حه‌شد و سوپای عێراق،كۆده‌بنه‌وه.
له‌و باره‌وه (مەلا بەختیار) لێپرسراوی دەستەی كارگێڕی مەكتەبی سیاسی یەكێتی،رایگه‌یاندوه” كه كە شەوی رابردوو بە ئامادەبوونی (فوئاد مەعسوم) سه‌رۆككۆماری عێراق، گفتوگۆیان لەسەر ئەو پرسە كردووە، بە نیازن ئەمڕۆش لە كۆبوونەوەیەكی فراواندا ھەوڵدەدەن بگەن بە ئەنجامێكی ھاوبەش.
(مەلا بەختیار) لە پەیجی خۆی لە تۆڕی كۆمەڵایەتی فەیسبووك شەوی رابردوو ئه‌وه‌ی نووسیوه” كه بە ئامادەبوونی سەرۆک کۆمار، ھەڤاڵان، کۆسرەت ڕسوڵ، عومەر فەتاح، حاکم قادر، ھێرۆ خان، بافڵ تاڵەبانی و قوباد تاڵەبانی، کۆبوونەوەیەکمان لەمەڕ بارودۆخەکە ئەنجامدا، دوای دوو سەعات، بیر و بۆچۆنی باش تاوتوێ کران، بە نیازی کۆبوونەوەی فراوانترین ھەتا سبەینێ، بۆ ئەوەی دوا ئەنجامی ھاوبەش ئامادەبکەین”.