مه‌لا كه‌ریم: حه‌شدی شه‌عبی زیاتر له 20 گوله ئاربیجیان له مه‌ڵبه‌ندی یه‌كێتی دا له خورماتوو
شەوی رابردوو میلیشیاكانی حەشدی شەعبی ھێرشیان كردەسەر چەند بارەگاكانی یەكێتی نیشتمانی كوردستان لە خورماتوو و زیاتر له 20 ئاربیجیان له بارهگاكا دا به‌ڵام، نه‌یانتوانی باره‌گاكه كۆنتڕۆڵبكه‌ن.
(مەلا كەریم) لێپرسراوی مەڵبەندی 16 حەمرینی یەكێتی نیشتیمانی كوردستان به راگه‌یاندنه‌كانی گوت ” شەوی رابردوو نارنجۆكێك لەلایەن چەكدارێكی حەشدی شەعبی فڕێدرایە بارەگایەكی پێشمەرگە لە گەڕەكی جەمیلەی خورماتوو، ئەمەش بووە ھۆی دروستبوونی شەڕو تەقە، دوای ئەوە تەقە لە بارەگای مەڵبەندی حەمرینی یەكێتی كرا، ھەروەھا تەقە لە بارەگای كۆمیتەی 3 و چەند شوێنێكی دیكە كرا، ئێمە ھەر لە سەرەتاوە ھەوڵماندا رەوشەكە ئاڵۆزتر نەبێت، بهمڵام حه‌شد هه‌ر به‌رده‌وام بوو له په‌لاماردان، زیاتر له 20 گولی ئاربیجیان له باره‌گای مه‌ڵبه‌ند دا، چه‌ند جارێكیش به‌وهۆیه‌وه ئێمه وه‌ڵامیمان داوه.
مه‌لا كه‌ریم ئه‌وه‌شی ئاشكرا كرد” كه تا به‌ره‌به‌یان له كۆمیته‌ی سێ پێشمه‌رگه‌كان به‌رگریان كردووه و سه‌ره‌ڕای هێرشی حه‌شدی شه‌عبی به‌لام ته‌سلیم نه‌بوون و به‌رپه‌چی توندیانیان دانه‌وه، سه‌رئه‌نجام پاشكشه‌یان كرد.
ئه‌وه‌ی شیاوی باسه” له پاش ئه‌نجامدانی ریفراندۆمه‌وه تا ئێستا حه‌شدی شه‌عبی كێچه‌ڵ ده‌كه‌ن و هه‌ره‌شه له باره‌گا و ماڵه كورده‌كان له سنوره‌كه ده‌كه‌ن، به‌ڵام ئێمه خۆمان له شه‌ڕ لاداوه.