حه‌سه‌ن تۆران: عێراق پلانی ده‌ستبه‌سه‌رداگرتنی كه‌ركوك و نه‌وته‌كه‌ی له‌ پێش ریفراندۆم دانابوو

جێگری سه‌رۆكی به‌ره‌ی توركمانی، پلانی حكومه‌تی عێراق بۆ كۆنترۆڵكردنی بیره‌ نه‌وته‌كانی كه‌ركووك، هیچ په‌یوه‌ندییه‌كی به‌ ریفراندۆمی سه‌ربه‌خۆیی كوردستان نییه‌، به‌ڵكو پلانی كۆنترۆڵكردنی نه‌وتی كه‌ركووك دواخرابوو بۆ پاش نه‌مانی داعش”.

(حه‌سه‌ن تۆران) جێگری سه‌رۆكی به‌ره‌ی توركمانی كه‌ حزبه‌كه‌ی لایه‌نگری ساسه‌ته‌كانی به‌غدایه‌ ئه‌مڕۆ شه‌ممه‌ 14/10/2017 رایده‌گه‌ێنێت” پلانی خۆسه‌پاندنی حكومه‌تی ئیتیحادی به‌سه‌ر كه‌ركووك و بیره‌ نه‌وته‌كاندا، پێش ئه‌نجامدانی ریفراندۆم هه‌بووه‌، به‌ڵام به‌هۆی بارودۆخی ئه‌منی و شه‌ڕی دژی داعش دواخرابوو، ئه‌م بابه‌ته‌ هیچ په‌یوه‌ندی به‌ ریفراندۆمه‌وه‌ نیه‌.

جێگری سه‌رۆكی به‌ره‌ی توركمانی باس له‌وه‌شده‌كات ” كه‌ هێزه‌ ئه‌منییه‌كان سه‌ركه‌وتوو بوون و له‌ ته‌واوی عێراق داعشیان له‌ناوبرد، ئێستا كاتی ئه‌وه‌یه‌ حكومه‌ت ده‌سه‌ڵاته‌كانی خۆی به‌سه‌ر بیره‌ نه‌وته‌كان له‌ كه‌ركووك و سه‌ڵاحه‌دین و مووسڵ بسه‌پێنێ و ناتوانرێت بگوترێت ئه‌و پلانه‌ی به‌غدا دژی ریفراندۆمه، چونكه‌ پێچه‌وانه‌یه‌ به‌ڵكو ئه‌مه‌ له‌ پێشتر پلانی بۆ دانرابوو.

Back to top button