بنیامین ناتانیاهۆ:ستایشی بڕیاره‌كانی ترامپ ده‌كه‌ین دژ به‌ دوژمانكارییه‌كانی ئێران

سەرۆك وەزیرانی ئیسراییل ستایشی بڕیارەكانی دۆناڵد ترا‌مپ، سه‌رۆكی ئه‌مریكاى كرد لەبەرانبەر كۆماری ئیسلامی ئێران و رایگەیاند: “ترامپ ھەنگاوێكی بوێرانەی بەرانبەر بە دوژمنكارییەكانی ئێران ھەڵگرتووە”.

سه‌رۆك وه‌زیرانی ئیسرائیل، (بنیامین ناتانیاھۆ) پشتیوانی لە بڕیاری ھەمواركردنەوەی رێككەوتنە ئەتۆمییەكەی ئێران كرد و رایگه‌یاند:ستراتیژییە نوێكەی واشنتۆن دەرفەتێكە بۆ رووبەرووبوونەوەی راستەوخۆی فراوانخوازییەكانی ئێران و رێگەگرتن له‌ گەیشتنی تاران بە چەكی ناوكی”.

شه‌وی رابردوو (دۆناڵد ترامپ) سەرۆكی ئەمریكا ستراتیژیی نوێی وڵاتەكەی بەرانبەر بە ئێران راگەیاند و ئەو وڵاتەی بە پشتیوانی سەرەكی تیرۆریزم ناوبرد. وەزارەتی خەزێنەی ئەمریكاش سوپای پاسدارانی ئێرانی خستە لیستی رەشی تیرۆرەوە.

Back to top button