په‌رله‌مانتارێكی یه‌كێتی: یه‌كێتی لاری نیه له دووباره بڵاوكردنه‌وه‌ی هێزه عێراقییه‌كان له كه‌ركوك
پەرلەمانتارێكی یەكێتی لە په‌رله‌مانی عێراق، له پشكی یه‌كێتی. رایده‌گه‌ێنێت” یه‌كێتی لای ئاساییه و روونیشه كه دووبارە بڵاو كردنەوەی هیزە عێراقیەكان لە شاری كەركوك كاریكی ئاساییە و پێویستیشە بە هاوكاری هەردوو حكومەت ئیدارەی شارەكە بەرێوە ببرێت.
(رێبوار تەها) پەرلەمانتاری یەكێتی لەپشكی كەركوك لە په‌رله‌مانی عێراق بە (بغدادالیوم)ی راگەیاندوە ” هەڵوێستی یەكێتی نیشتمانی كوردستان روون وئاشكرایەو داوای چارەسەركردنی كێشەكان دەكات بە گفت‌و گۆ و دیالۆگ و دانیشتن بە دەوری مێزیكدا بۆئەوەی تەواوی كێشەكان چارەسەربكرێن”
ئەو پەرلەمانتارەی یەكێتی باسی له‌وه‌شكردووه”كه دووبارە بڵاو كردنەوەی هێزە عێراقیەكان لە كەركوك و بەرێوەبردنی ئێدارەی شارەكە بەهاوبەشی حكومەتی فیدراڵی و حكومەتی هەرێم كارێكی ئاسایی و گرنگەو هیچ گرفتێك نیە”
ئه‌وه‌ی شیاوی باسه” پاش گوته‌كانی عه‌بادی و هه‌ڕه‌شه‌كردن له كوردستان و شاری كه‌ركوك، له ئێستادا له رێگای هێزه‌كانی عێراق و حه‌شدی شه‌عبی، ده‌یانه‌وێت كه‌ركوك داگیربكه‌ن و په‌لاماری شاره‌كه بده‌ن، به‌ڵام هێزی پێشمه‌رگه‌ی كوردستان له به‌رامبه‌رییان وه‌ستاون و سه‌نگه‌ره‌كانیان قایم كردووه ئاماده‌ن به‌گری بكه‌ن تا دوا هه‌ناسه‌یان.