وه‌زاره‌تی پێشمه‌رگه: هێرشكه‌ر نین به‌ڵام له ئه‌گه‌ری هه‌ر هێرشێك به‌توندی وه‌ڵام ده‌ده‌ینه‌وه
جێگری سوپاسالاری وه‌زاره‌تی پێشمه‌رگه رایدهگهێنێت” كشانه‌وه‌ی هێزه‌كانی پێشمه‌رگه له هه‌ندێك ناوچه‌ی باشووری رۆژئاوای كه‌ركوك، ته‌كتیكییه و ئه‌و ناوچانه‌ش له رووی سه‌ربازییه‌وه هیچ گرنگییه‌كی نییه.
لیوا (قاره‌مان كه‌مال) جێگری سوپاسالاری وه‌زاره‌تی پێشمه‌رگه به رۆژنامه‌ی شه‌رقولئه‌وسه‌تی راگه‌یاندوه” بۆ خۆ دوورگرتن له پێكدادانی سه‌ربازی له نێوان هێزه چه‌كداره‌كانی عێراق و هێزه‌كانی پێشمه‌رگه، هێزه‌كانمان چه‌ند كیلۆمه‌ترێك كشاونه‌ته‌وه بۆ هێلی دووه‌می ناحیه‌ی تازه.
جێگری سوپاسالاری وه‌زاره‌تی پێشمه‌رگه دووپاتیكرده‌وه” كه هاتنی هێزه‌كانی عێراق به‌ره‌و ده‌وروبه‌ری كه‌ركوك ،بۆ ئه‌وه‌یه هێرش بكه‌نه سه‌ر هێزه‌كانی پێشمه‌رگه، بۆیه به هه‌موو شێوه‌یه‌ك ئێمه به‌رگری ده‌كه‌ین و له ئه‌گه‌ری هێرشكردنه سه‌رمان وه‌ڵامی توندمان ده‌بێت، ئه‌وه‌ش به هه‌موو لایه‌ك راده‌گه‌ینین، كه ئێمه هێرشبه‌ر نین بهرگریكارین.