ئومێد خۆشناو: په‌رله‌مانی كوردستان كۆده‌بێته‌وه و بڕیار ده‌دات
کۆبوونەوەی سەرۆکایەتی پەرلەمانی کوردستان و سەرۆکی فراکسیۆنەکان لەگەڵ کۆمیسیۆنی باڵای هەڵبژاردن و راپرسی کوردستان له رۆژی هه‌ینی ئه‌نجامدرا و بڕیاردرا به كۆبونه‌وه‌ی په‌رله‌مانی كوردستان له رۆژی یه‌ك شه‌ممه له سه‌ر دووخاڵ.
(ئومێد خۆشناو)، سه‌رۆكی فراكسیۆنی پارتی له پپهرلهمانی كوردستان رایگه‌یاندوه” كۆبونه‌وه‌ی سه‌رۆكایه‌تی په‌رله‌مان و سه‌رۆكی فراكسیۆنه‌كان له‌گه‌ڵ مۆمسیۆن بۆ تاوتوێکردنی هەڵبژاردنەکان و ئامادەسازییەکانی کۆمیسیۆن بوو بؤ ئەوەی پەرلەمان ئاگاداربکرێتەوە لە دوایین هەنگاوەکانی کۆمیسیۆن.
خۆشناو ئه‌وه‌شی راگه‌یاندوه” له كۆبونه‌وه‌ی رۆژی یه‌ك شه‌ممه په‌رله‌مانی كوردستان له‌سه‌ر دوو خاڵ كۆده‌بێته‌وه، كه بریتین له یه‌كه‌م” دانانی بێگه‌رد تاڵه‌بانی وه‌ك سكرتێری په‌رله‌مان و له خالی دووهه‌میشدا گفتوگۆ له‌باره‌ی هه‌ڵبژاردنی په‌رله‌مان ده‌كرێت له مانگی 11 له هه‌رێمی كوردستان.