جۆن مه‌كین: ده‌بێت ئێران به‌قورسی باجی تێكدانی ئاسایشی ناوچه‌كه بدات
له به‌یاننامه‌یه‌كدا جۆن مه‌كین سیناتۆڕی گه‌وره‌ی ئه‌مریكا له‌به‌رامبه‌ر تێكدانی ئاسایشی ناوچه‌كه له‌لایان ئێرانه‌وه رایدهگهێنێت، كه ئه‌مریكا ئه‌مه له ئێران قبوڵناكات، ده‌بێت باچی قورسی ده‌ستێوه‌ردانی ئاسایشی ناوچه‌كه و تێكدانی و ئاڵۆزی ناوچه‌كه، بدات”.
له پێگه‌ی تایبه‌تی خۆی جۆن مه‌كین سیناتۆڕی گه‌وره‌ی ئه‌مریكا، له‌باره‌ی ستراتیژه نوێیه‌كه‌ی دۆناڵد تره‌مپ بۆ رووبه‌روو بوونه‌وه‌ی ئێران ده‌لێـ”ساڵانێكی درێژبوو ڕژێمی ئێران توانی خۆی له لێپرسینه‌وه له گشت بابهتهكان بدزێته‌وه، ویلایه‌ته یه‌كگرتووه‌كانی ئه‌مریكاش ستراتیژێكی گشتگیری نه‌بوو بۆ ڕووبه‌ڕووبوونه‌وه‌ی هه‌ڕه‌شه‌كانی ئێران. هه‌ربۆیه ئه‌و ئامانجانه‌ی سه‌رۆك تره‌مپ ده‌ستنیشانی كردوون، گۆڕانكاری گه‌وره‌ن كه ده‌مێكه چاوه‌ڕوان كراوون هه‌روه‌ها پاڵپشتی ستراتیژيی نوێی كۆشكی سپی ده‌كات به‌رامبه‌ر به ئێران، كه دوێنێ هه‌ینی سه‌رۆكی ئه‌مریكا، دۆناڵد تره‌مپ خستییه ڕوو.
سیناتۆر مه‌كین ئه‌وه‌شی خسته‌ڕوو، “ئه‌م ستراتیژییه ڕێگه خۆش ده‌كات بۆ به‌رنامه‌یه‌كی نوێ كه سیاسه‌ته‌كانمان ئاراسته ده‌كات بۆ به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌ی خواسته‌كانی ئێران بۆ تێكدانی سه‌قامگیريی له ناوچه‌كه به‌گشتی، نه‌ك هه‌ر ته‌نها دۆسییه ئه‌تۆمییه‌كه‌ی”.
مه‌كین هه‌روه‌ها ئاماژه‌ی به‌وه‌شدا، كه له‌گه‌ڵ هاوكارانی له كۆنگرێسدا كار ده‌كات بۆ ده‌ركردنی یاسای زیاتر و نوێ بۆ سزادانی زیاتر و گوشاری زیاتر بۆ سه‌ر ئێران، تا باجی ره‌فتاره تێكده‌ره‌كانی له ناوچه‌كه‌دا بداته‌وه.