گوته‌بێژی یه‌كێتی: به‌هیچ شێوه‌یه‌ك تاكڵایانه دانووستاندن له‌گه‌ل به‌غدا ناكه‌ین
سه‌عدی ئه‌حمه‌د پیره له لێدوانێكی دا بۆ كه‌ناڵی رووداو له‌باره‌ی چوونی شاندێكی یه‌كێتی بۆ به‌غدا ده‌لێـ” به‌هیچ شێوه‌یه‌ك تاكڵایانه شاندی ئێمه ناچێته به‌غدا و هه‌روه‌ها ده‌شلێـ” ده‌نگۆیه‌ك بڵاو كراوه‌ته‌وه گوایه شاندێكی حیزبەكەی بۆ گفتوگۆكردن سەردانی بەغدا بكات ده‌لێـ به‌هیچ شێوه‌یه‌ك شاندی حزبه‌كه‌مان تاكڵایانه دانووستاندن له‌گه‌ل به‌غدا ناكات”.
سه‌عدی ئه‌حمه‌د پیره گوته‌بێژی یه‌كێتی نیشتمانی كوردستان هه‌روه‌ها راشی گه‌یاند”لە دوو رۆژی رابردوودا، حكومەتی عێراق هێزێكی زۆری بۆ ناوچە كوردستانییەكانی دەرەوەی هەرێمی كوردستان لە سنووری پارێزگای كەركووك كۆكردووەتەوە، پێشمەرگەش كەوتووەتە حاڵەتی ئامادەباشیەوە.هەوڵەكان بۆ هێمنكردنەوەی دۆخەكە بە رێگای جیاواز بەردەوامن، بەڵام هیچ بڕیارێك نییە بۆچوونی شاندی یەكێتی بە تەنیا بۆ بەغدا بۆ گفتوگۆكردن”.