ئه‌یاد عه‌لاوى : داواى هێوركردنه‌وه‌و گفتوگۆى ڕاسته‌قینه‌و شه‌فاف ده‌كات

 
له‌ به‌یاننامه‌یه‌كدا ئه‌مرۆ شه‌مه‌ 14ى 10ى 2017 ئه‌یاد عه‌لاوى جێگرى سه‌رۆككۆمارى عێراق ڕایگه‌یاندووه‌ ” به‌رپرسیاره‌تى مێژووى داوا له‌ هه‌مووان ده‌كات ، به‌په‌له‌ بجوڵێن و ڕه‌وشه‌كه‌ هێوربكه‌نه‌وه‌و ئاگرى ئه‌و قه‌یرانه‌ دامركێننه‌وه‌ ، له‌كاتێكدا كه‌گه‌لى عیراق له‌ ژێر كۆمه‌ڵێك ته‌حه‌دیاتى زۆردا ده‌ژى ئه‌مڕۆ ، ئه‌وه‌ش جێبه‌جێ نابێت تاگفتوگۆیه‌كى ڕاسته‌قینه‌ى شه‌فاف له‌ چوارچێوه‌ى عێراقێى فیدراڵى دیموكراسى یه‌كگرتوو نه‌یه‌ته‌ كایه‌وه‌ كه‌له‌ مێژه‌ داوا ده‌كه‌ین ئێستاش دووباره‌ داواى ده‌كه‌ینه‌وه‌ “.
 
پێشتریش ( ئه‌یاد عه‌لاوى ) ڕایگه‌یاندبوو كه‌ نابێت وڵاتانى دراوسێ ده‌ستێوه‌ردان له‌ كاروبارى نێوان عێراق و هه‌رێمى كوردستان بكه‌ن و هۆشداریشى دا له‌ مه‌ترسى چوونى حه‌شدى شه‌عبى بۆ كه‌ركوك .
Back to top button