پیلانێكی عه‌بادی دژی زانكۆكانی كوردستان ئاشكراده‌بێت

خواكوڕك
حەیدەر عەبادی سه‌رۆك وه‌زیرانی حكومه‌تی عێراق هه‌وڵده‌دات لە رێگەی پێدانی مووچە مامۆستای زانکۆکانی کوردستان، بۆ لای خۆی رایانكێشێت، هه‌روه‌ها حکوومەتی ناوەندی بڕیاریداوە ئەو مامۆستایانە بۆ زانکۆکانی عێراق بگوازێتەوە.

نادر نانەکەلی مامۆستای زانکۆ و ئەندامی سکرتاریەتی یەکێتیی مامۆستایانی کوردستان بە باسی راگەیاندووه‌: حەیدەر عەبادی سەرۆک وەزیرانی عێراق ھەوڵێکی داوە بۆ پێدانی مووچەی مامۆستایانی زانکۆ، گوتی: لەسەرچاوەیەکەوە زانیاری بۆ یەکێتی مامۆستایان ھاتووە عەبادی بۆ موجامەلەکردنی پڕۆفیسۆرەکانی کوردستان و یاریدەدەرەکانیان دەیەوێت مووچەی پڕۆفیسۆرەکانی زانکۆکانی کوردستان دابین بکات.

له‌ زانیاریه‌كانی مامۆستاگه‌ی زانكۆ هاتووه‌، عەبادی رەزامەندی پیشانداوە لە بەغداوە پارە بۆ ئەو مامۆستایانەی زانکۆ بنێرێت ئەو زانیاریەش لە چەند سەرچاوەیەکەوە بۆمان دووپاتکراوەتەوە. هه‌روه‌ها ده‌ڵێت: ئەو کارە دەستوەردانە لە کاروباری ھەرێمی کوردستان و ھەوڵێکی ناشیرینە و مایەی قبوڵکردن نیە.

لە ھەرێمی کوردستان ٨ ھەزار و ٢٠٠ مامۆستای زانکۆ ھەیە کە ھەڵگری بڕوانامەی ماستەر و دکتۆران لە نێویاندا ١٥٠ کەس پلەیان پرٍۆفیسۆرە. دوای قه‌یرانی دارایی هه‌رێم و كه‌مكردنه‌وه‌ی مووچه‌ی فه‌رمانبه‌ران و مامۆستایانی هه‌رێمی كوردستان له‌لایه‌ن حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان، عەبادی بەھەلی زانیووە کەمکردنەوەی مووچەی مامۆستایانی زانکۆ لە کوردستان بکاتە دەرفەت بۆ ئەوەی دەستوەربداتە کاروباری زانکۆکانی ھەرێمی کوردستان.

Back to top button