عه‌بادى ده‌ستبه‌ردارى مه‌رجه‌كانى ده‌بێت و ئاماده‌ى گفتوگۆیه له‌گه‌ڵ هه‌رێم
“هوشیار زێبارى ” ئه‌ندامى ئه‌نجومه‌نى باڵاى سیاسى كوردستان له هه‌ژمارى تایبه‌تى خۆى له تۆڕى كۆمه‌ڵایه‌تى (تویته‌ر ) ڕایگه‌یاند ” رۆژى شه‌مه 14ى 10ى 2017 حه‌یده‌ر عه‌بادى پێشمه‌رجى خۆى بۆ گفتوگۆكردن له‌گه‌ڵ هه‌رێمى كوردستان لاداوه ، ئه‌مه پێشهات و هه‌واڵێكى باشه بۆ ده‌ستپێكردنه‌وه‌ى گفتوگۆ‌و دانوستانه‌كانى نێوان هه‌ولێرو به‌غداد “.
شایه‌نى ئاماژه پێدانه دواى ئه‌نجامدانى ڕیفراندۆم له 25ى ئه‌یلولى 2017 ( حه‌یده‌ر عه‌بادى ) ڕایگه‌یاندبوو ، ئه‌نجامدانى گفت‌و گۆ له‌گه‌ڵ هه‌رێمى كوردستان پێویستى به هه‌ڵوه‌شاندنه‌وه‌ى ڕیفراندۆمى 25ى مانگه ، به‌ڵام سه‌ركردایه‌تى سیاسى كورد ئه‌و داواكارییه‌ى سه‌رۆككوه‌زیرانى عێراقى ڕه‌ت كرده‌وه.